fbpx
Shadow Shadow

"مافی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران نادەینە دەستی خۆپیشاندەران"

پەرلەمانتارێکی فەتح ژمارەى بەربژێرەکانی سەرۆکوەزیران ئاشکرا دەکات

12:13 دوو شه‌ممه‌ 02 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنى فەتح لە پەرلەمانی عێراق باس لە بوونی 14 بەربژێر دەکات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ڕەتیدەکاتەوە “هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ بدەنە دەستی خۆپیشاندەران”.

.

حامد عەباس، ئەندامی فراکسیۆنى فەتحی هادی عامری لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی وت، “ئێمە فراکسیۆنى گەورەى پەرلەمانین بەپێی دەستور، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی گشتیی واز لەو مافەی خۆمان دەهێنین و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى تر لە گفتوگۆدا دەبین بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ و نابێت لە هیچ حزب و فراکسیۆنێک بێت بەڵام پێویستە پیاوی دەوڵەتداری بێت.”

.

حامد عەباس وتیشی،”لایەنە سیاسییەکان پێشنیازی 14 بەربژێریان کردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران و هەندێکیان ناویان لە میدیاکاندا هاتووە و زۆر بە ڕوونی خەڵک ڕەتیکردوونەتەوە، عێراق پڕیەتی لە پیاوی شارەزا و سەربەخۆ و دڵسۆز.”

.

جەختیکردەوە کە “قسەى سائیرون و فراکسیۆنەکانى تر لەبارەى دیاریکردنی بەربژێر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە جێگەى قبوڵ نییە چونکە گۆڕەپانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان خەڵکی جیاواز و ئاڕاستەى جۆراوجۆریان تێدایە، بۆیە دەبێت تەنها لایەنە سیاسییەکان ئەو پرسە یەکلایبکەنەوە بەوپێیەى ئەوان شارەزای بارودۆخی سیاسیی عێراقن و دەتوانن دواتر ڕای شەقامیش وەربگرن.”

.

لەبارەى پێوەرەکانى بەربژێری داهاتووی سەرۆکوەزیران، حامد عەباس دەڵێت، “پێویستە لەلایەن لێڤەگەڕی (مەرجەع) دینییەوە قبوڵکراو بێت، کەسێکی ئازا و بڕیاردەر بێت، سەربەخۆ بێت و لایەنگری هیچ حزب و فراکسیۆنێک نەکات و سەرکردەى هیچ حزبێکیش نەبێت.”

.

دەشڵێت، “سەرۆکوەزیرانی داهاتوو دەبێت هیچ هەڵوێستێکی نەرێنی لەدژی حەشدی شەعبی نەبوو بێت، واتە نە ئەمریکی بێت نە ئیسرائیلی.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل