fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکی فەتح: لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا دەبێت بڕیار لەسەر دەرکردنی ئەمریکا بدرێت

22:19 شه‌ممه‌ 04 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

،

بڕیارە سبەینێ دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و فراکسیۆنە شیعییەکانی پەرلەمان بە نیازن لە دانیشتنەکەدا، پڕۆژە یاسای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ خاکی عێراق بخنە بەرباس، بەڵام تائێستا کورد لەوبارەیەوە بڕیاری نەداوە کە هەڵوێستی چۆن دەبێت.

،

دوای هێرشەکەی دوێنێی ئەمریکا لە عێراق و کوشتنی هەریەک لە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و چەند بەرپرسێکی دیکەی حەشد و پاسداران، لە بەغدای پایتەختی عێراق، زۆرێک لە لایەنە شیعییەکان هەڕەشەی دەرکردنی ئەمریکا دەکەن لە عێراق و هەر لەسەر ئەو ڕووداوەش، سبەینێ پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامدەدات.

،

سنا محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی “فەتح”ی سەر بە هادی عامری، بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” ئێمە دانیشتنی سبەی ناودەنێن دانیشتنی سەروەری و لە دانیشتنەدا دەبێت بڕیار لەسەر دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانی لەلایەن پەرلەمانەوە بدرێت “.

،

وتیشی:” ئەو هێزە بیانیانەی کە ئێستا لە عێراقن لە سەرەتای دەرکەوتنی داعشەوە تاوەکو ئێستا بە هیچ شێوەیەک خزمەتیان بە گەلی عێراق نەکردووە، بۆیە دەبێت بڕۆنە دەرەوە”.

،

پەرلەمانتارەکەی فەتح، ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەو هێزانە بوونەتە هۆکاری لە ناوبردن و کوشتنی پاڵەوانەکانی شەری دژ بەداعش بۆیە هەموو سازانێک لەگەڵ ئەوهێزانە ڕەتدەکەینە و تەنها سازان ئەوەیە کە دەبێت بڕۆنە دەرەوە”.

،

سەبارەت بە تەواوبوونی “نیسابی” یاسایی بۆ دانیشتنەکەی سبەینێ، پەرلەمانتارەکەی فەتح ڕوونیکردەوە: “ئەگەر دانیشتنی سبەینێ شکستی هێنا یاخود لە بەرهەرهۆیەک دواخرا، ئەوا ئێمە وەک فراکسیۆنی فەتح کاردەکەین بۆ داخستنی پەرلەمان، هانی جەماوەریش دەدەین ڕێگری بکەن لە ئەنجامدانی هەر دانیشتنێکی دیکە”.

،

تائێستا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هیچ بڕیارێكیان نه‌داوه‌ له‌باره‌ی چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی ده‌ركردنی پرۆژه‌یاسایه‌ك له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق، بەوپێیەی هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دادەنرێت و  تائێستاش یەکلایی نەبووەتە ئایا بەشداری دەکەن لە دانیشتنەکەی سبەنێدا یاخود نا.

،

لەوباریەوە دیلان غەفور، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی  یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” تائێستا فراکسیۆنە کوردییەکان دوا بڕیاریان نەداوە لەوەی بەشداری دانیشتنەکەی سبەینێ دەکەن یاخود نا و لە هیچ بڕیارێک ئاگادار نەکراوینەتەوە”.

،

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ داواكراوه‌ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان ده‌بێت به‌شداری دانیشتنەکە بكه‌ن،  ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاری به‌شداریكردن به‌زۆر نییه ‌و هه‌ر بڕیارێکیش بدرێت له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانه‌وه‌ پێكه‌وه‌ ده‌درێت.

،

هاوکات پەرلەمانتارێکی کوردی دیکە لە پەرلەمانی عێراق، پێیوایە، دەرکردنی هێزی بیانی لەعێراقدا پێویستی بە دەنگدانی پەرلەمان نییە ئەو کارە بەبڕیارێکی حکومەتی عێراق دێتە ئەنجام.

،

سەرکەوت شەمسەدین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئایندە لە پەرلەمانی عێراق، لە هەژمارەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند: “هەموومان دەمانەوێت هێزی بیانی لە خاکی عێراق بڕواتە دەرەوە، دەرکردنی ئەو هێزانەش پێویستی بە کۆبوونەوە و دەنگدانی پەرلەمانی نییە، بەڵکو ئەو کارە بە بڕیارێکی حکومەت دەبێت”.

،

بەرەبەیانی دوێنێ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران و حەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژران.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل