Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکی عێراق: کۆمپانیاکانى ئاسیا و کۆڕەک و زەین 835 ملیۆن دۆلار قەرزاری حکومەتن

13:48 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

نەعیم عەبودی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى سادیقون لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “هەرسێ کۆمپانیای هێڵەکانى موبایلی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تێلیکۆم و زەین 835 ملیۆن دۆلاری حکومەتى عێراق قەرزارن.

نەعیم عەبودی کە وتەبێژی فراکسیۆنەکەیەتی لە تویتێکدا دەڵێت، “کۆمپانیا ئاسیاسێڵ زیاتر لە 300 ملیۆن، کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم زیاتر لە 375 ملیۆن و کۆمپانیای زەینیش زیاتر لە 160 ملیۆن دۆلاری حکومەتى عێراق قەرزارن.

نەعیم عەبودی دەشڵێت، “پێویستە زۆر بە خێرایی ئەو کۆمپانیانە قەرزەکە بگەڕێننەوە بۆ حکومەت، هەر هەوڵێکیش بۆ پشتگوێخستنى جۆرێکە لە جۆرەکانى گەندەڵی و زیان بە بەرژەوەندی وڵات و هاوڵاتیان دەگەیەنێت.”

ئاماژەى بەوەشکردووە، “ئەو قەرزانە تەنها بەشێک نییە لە گەندەڵی، بەڵکو جۆرێکە لە تیرۆر.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل