fbpx
Shadow Shadow

"هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خۆی بۆ پرۆسەیەكی گەورە لە عێراق ئامادە دەكات"

پەرلەمانتارێکی عێراق میلشیا شیعەکان بە “گەمژە و گوێدرێژ” ناو دەبات

23:29 دوو شه‌ممه‌ 27 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

فائق شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق “میلیشیا دەسەڵاتدارەكانی عیراق بە گەمژە و گوێدرێژ” وەسف دەكات و دەشڵێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامادەكاری بۆ پرۆسەیەكی گەورە دەكات لە عێراق.

.

فائق شێخ عەلی لە هەژماری خۆی لە تویتەر هێرشی کردووەتەسەر سەر میلیشیاكانی عێراق و دەڵێت، “گەمژە (گوێدرێژ)ی زۆر لەدنیای سیاسەتدا بونیان هەیە، بەڵام گەمژە و گوێدرێژی وەك میلیشیا دەسەڵاتدارەكانی عیراق بونیان نییە.”

.

دەشڵێت، “ئێران چۆك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دادەدات و دەوڵەتەكانی جیهانی ئازاد بەیاننامەی ئیدانەكردنی تاوان و پێشێلكاریەكانیان بڵاودەكاتەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئامادەكاری بۆ پرۆسەیەكی گەورە دەكات لە عێراق، بەڵام میلیشیاكان دێن وەك مشك گڵاوی دەكەن.”

.

ئەو پەرلەمانتارە لە تویتێكی تردا هێرشی كردوەتەوە سەر میلیشیاكانی عێراق و ئاماژەی بەوەداوە کە “لە بەرانبەر ئەمریكادا دەلەرزن و سەركردەكانیان هەمویان لە ئێرانن، بە موشەكەكانیان هێرش دەكاتە سەر ئەمریكا و دواتر خۆیانی لێ‌ بێبەری دەكەن.”

.

ئەم قسانەی فائق شێخ عەلی دوای ئەوەدێت كە ناوبراو لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كەرادە لەشاری بەغدا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، ئەوەش بەهۆی سكاڵایەكەوە كە پێش حەوت ڕۆژ لەلایەن هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحەوە لەسەری تۆمار كرا، بەهۆی ئەوەی ناوبراو عامری بە كوشتنی عیراقیەكان تۆمەتبار كردبوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل