fbpx
Shadow Shadow

"بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە"

پەرلەمانتارێکی عێراق: داخستنی باڵەخانەی بانکی ناوەندی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە

16:37 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهاى دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق وهەڕێمی کوردستان بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ داخستنی باڵەخانەی بانکی ناوەندی، ئابوریناسێکیش دەڵێت، دۆخێکى دارایی کاتییە و هیچ مەترسییەک لەسەر باری ئابوری عێراق نییە.

,

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە سنور باڵەخانەى بانکى ناوەندى حکومەت ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕێکاری ئەمنی توندی گرتوەتەبەر، کە دەکەوێتە ناوچەی شۆریجە و شەقامی ڕەشید لە بەشی ڕەسافەی شاری بەغداد”.

,

ئەو پەرلەمانتارە کوردەى عێراق وتیشی: “لەئێستادا حکومەت باڵەخانەی بانکی ناوەندی داخستوە، ماوەی چەند ڕۆژێکیشە هیچ مامەڵەیەکی دارایی تێدا ناکرێت”.

,

جەمال کۆچەر کە هاوکات ئەندامى لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەوەشی خستەڕو، ئەوان لە پەرلەمان داوای ڕونکردنەوەیان لە وەزارەتی دارایی کردووە، لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، لە وەڵامدا پێیانوتون “ماوەی چەند ڕۆژێکە دۆلاریان نەخستوەتە بازاڕەوە بۆیە نرخەکەى بەرزبوەتەوە”.

,

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە، تاکە هۆکارى بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار تەنها داخستنی باڵەخانەی بانکی ناوەندی عێراقە، نەک هۆکارى ئابورى و دارایی دیکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا بانکى ناوەند دەستدەکاتەوە بە کارەکانی خۆی.

 

پەرلەمانتارێکی عێراق: داخستنی باڵەخانەی بانکی ناوەندی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە

,

لەلایەکى ترەوە، ئابوریناسێکی عێراقی پێیوایە ئابوری عێراق زۆر بەهێزە و هیچ مەترسییەکی لەسەرە نییە، بەرزبوونەوەی نرخی دولاریش بەکاتى دەزانێت.

,

هومام شەماع، ئابوریناسی عێراقی تایبەت بە ناس کوردی ڕایگەیاند: “بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار کاتییە و بەردەوام نابێت، داخستنی باڵەخانەی بانکی ناوەندی عێراق و ڕاگرتنی مامەڵە داراییەکانیش هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوەیەن”.

,

ئەو ئابوریناسە عێراقییە وتیشی: “بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ لەڕێگەی دوو دەرچەوە دۆلاری خستوەتە بازاڕەکانەوە، 27 ملیۆن دۆلاری بە نەختی فرۆشتوە، بە بەهای 167 ملیۆن دۆلاریش پشتپێبەستراوە بانکییەکانی داناوە”.

,

بە گوێرەى پێشبینییەکانى شەماع، پاش چەند ڕۆژیکی کەم نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی، “چونکە بانکی ناوەندی عێراق یەدەگی دراوى بیانى زۆرى هەیە، بەتایبەتی دۆلاری ئەمریکی کە بە 70 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت”.

,

دوێنێ لە بازاڕەکانى دراوى هەرێم نرخى دۆلار بۆ 123 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک بەرزبوەوە، بەڵام ئەمڕۆ تاڕادەیەک نرخەکەى دابەزى و لەخوار 122 هەزارەوە مامەڵەى پێوەکراوە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل