fbpx
Shadow Shadow

"ئەگەر ئەمریکاش پێى ناخۆش بێت و کاردانەوەشی هەبێت"

پەرلەمانتارێکی عێراقى: حکومەتی عێراق ناچار دەکەین ئێس-400ى ڕوسى بکڕێت

19:22 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکراى کرد، کار دەکەن بۆ ئەوەى حکومەتی عێراق ناچار بکەن بۆ بەدەستهێنانی سیستمی بەرگریی ئێس-400ى ڕوسى.

,

فازیل جابر، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “چاوەڕێی کردنەوەی وەرزی یاسایی نوێی پەرلەمانی عێراق دەکەین، بۆ دەرکردنی یاسایەک کە حکومەتی عێراق ناچار بکات سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێس-400 لە ڕوسیا بکڕێت”.

,

ئەو پەرلەمانتارەى عێراق وتیشی: “ئەو داواکارییە تەنها داواکاری هاوپەیمانی فەتح نییە، بەڵکو خواستێکی هەموو فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراقە و خواستێکی نیشتمانیشە”.

,

جابر جەختی لەوەشکردەوە، سەردانەکەی فالح فەیاز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ ڕوسیا کە ماوەیەک پیش ئێستا ئەنجامیدا، بۆ تاووتوێکردنى ئەو پرسە بوو.

,

لەبارەى ئەوەى کڕینى ئەو سیستمە تا چەند کێشە لەنێوان ئەمریکا و عێراق دروستدەکات؟، ئەو پەرلەمانتارە وتى، هۆکاری فشارکردنی پەرلەمان لە کڕینی ئێس-400 لە ڕوسیا دەگرێتەوە بۆ پابەند نەبوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی ستراتیژی بەرگریی هاوبەش لەگەڵ عێراقدا، دەشڵێت: “ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بنکە سەربازییەکانی حەشد لە عێراق، سەرجەمیان بە ئاگاداری ئەمریکا بوونە”.

,

“ئێمە ناچارین ئەو ڕێککەوتنە لەگەڵ ڕوسیادا بکەین، ئەگەر ئەمریکاش پێی ناخۆشبێت و کاردانەوەشی لێبکەوێتەوە”، فازیل جابرواى وت.

,

لە کاردانەوەى کڕینى سیستمى بەرگرى ئێس-400ى ڕوسى لەلایەن تورکیاوە، ئەمریکا لە ئێستادا لە تاووتوێکردنى سەپاندنى سزایە بەسەر تورکیادا، وەک وەزیرى گەنجینەى ئەو وڵاتە ئاشکراى کرد.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل