fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکى گۆڕان پڕۆژەیەکى شاسوار عەبدولواحید دەباتە پەرلەمانی عێراق

19:00 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى بزوتنەوەى گۆڕان، پشتگیری خۆی بۆ پڕۆژە پێشنیارێکى شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بۆ کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی ماڵان ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی نیشاندا پڕۆژەکەی بباتە پەرلەمانی عێراق.

.

غالب محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: ” پێشکەوتن و ئاوەدانی بەکاری جوان و پرۆژە و خزمەتگوزارییە، بۆیە شاسوار عەبدولواحید، کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە لەهەمان کاتدا بازرگانە، ئەو داواکاری و پڕۆژەیەی کە پێشکەشیکردوە کارێکی باش و گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان بۆیە پێویستە پشتگیری بکرێت”.

.

لەدوای ئەوەی شارەوانی سلێمانی بڕیاریدا وەرگرتنی باجی خۆڵ و خاشاک لە هاووڵاتیان بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و هەر ماڵێک بڕی پێنج هەزار دیناری لێوەربگیرێت، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، ئەگەر ڕێگەیان بدەن کۆمپانیایەک دەهێنن خۆڵ و خاشاکی ماڵان کۆبکاتەوە و لە بری خۆڵەکەش مانگانە بڕی پێنج هەزار بە هەموو ماڵێک دەدەن.

.

غالب محەمەد ئاماژەی بەوەکرد :”پێم سەیرە هیچ لایەنێکی بەرپرس وەڵامی نادەنەوە بە فراکسیۆنەکەی خۆیشیانەوە کە نەوەی نوێیە لەپەرلەمانی کوردستان نایکەنە پرۆژە و داوای لێناکەن بەهێنانی ئەو کارگەیە، لەکاتێکدا کارێکی وا لەبەرژەوەندی هاووڵاتی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە”.

.

ئەو پەرلەمانتارە  ئامادەیى خۆى دەربڕى بۆ ئەوەى پڕۆژەکەى سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بباتە ناو پەرلەمانى عێراق و واژووى بۆ کۆبکاتەوە.

.

غالب محەمەد جەختیکردەوە: ” بەندە ئامادەم ئەگەر وەڵامی ئەو پرۆژەیە نادەنەوە و لەهەرێمی کوردستان جێبەجێی ناکەن، ئەوا داواکارم ئەو پرۆژەیە بدرێتە نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لەسلێمانی بۆ ئەوەی بگات بەدەستم و ئامادەم لە بەغدا و لەڕێگەی لیژنەکەمان و پەرلەمانەوە واژۆی بۆکۆبکەمەوە بۆ ئەوەی پێشکەشی حکومەت بکرێت و هەموو هەوڵێکی بۆ دەدەم بۆئەوەی لەهەموو عێراق جێبەجێبکرێت، چونکە ئەم وڵاتە هەرگیز پەکی نەکەوتوە لەڕوی خۆڵ و خاشاکەوە “.

.

پەرلەمانتارەکەى گۆڕان ئاماژەى بەمەرجێک بۆ ئەو کارەى کردووە و دەڵێت “دەبێت شاسوار عەبدولواحید بەڵێننامەیەک پڕبکاتەوە کە ئەو پڕۆژەیە بەجوانی جێبەجێبکرێت، نەک وەک پڕۆژەکانی دیکەی خۆیی و بازرگانەکانی دیکە خەڵک هاوار بکەن بەدەستیانەوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل