fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى کورد: عەلاوى کاندیدى چەند لایەنێکى کوردى ڕەتکردووەتەوە [تایبه‌ت]

11:07 سێ شه‌ممه‌ 11 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

سەرۆکایەتى هەرێم و فراکسیۆنە کوردییەکانى پەرلەمانى عێراق کۆدەبنەوە بەمەبەستى یەکخستنى هەڵوێستیان لەبارەى حکومەتى داهاتوى عێراق، پەرلەمانتارێکى کوردیش دەڵێت عەلاوى کاندیدى چەند لایەنێکى کوردى بۆ کابینەکەى ڕەتکردووەتەوە.

.

محەمەد تۆفیق عەلاوى، سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەت لەچوارچێوەى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانى کابینەکەى، دوێنێ لەگەڵ گروپى 15 و وەفدێکى یەکێتى بەجیا کۆبووەوە، باس لەوەش دەکرێت نوێنەرى عەلاوى لە هەولێر لەگەڵ پارتى کۆبووەتەوە.

.

سەلیم شوشکەیی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کە هاوکات ئەندامى گروپى 15یە بە ناس کوردى ڕاگەیاند “ئێمە هیچ کاندیدێکمان رادەستى عەلاوى نەکردووە، تا وەک وەزیر دیاری بکات، بەڵام چەند لایەنێکى کوردى کاندیدى خۆیان رادەستکردووە”.

.

وتیشى “عەلاوى کاندیدى ئەو لایەنانەى رەتکردووەتەوە، بەو پێیەى دەیەوێت کابینەکەى لە کەسانى سەربەخۆ پێکبهێنێت”.

.

کورد کە خاوەنى سێ وەزارەتە لە کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى، دەیەوێت لەم کابینەیەدا بەیەکگرتوویی داواى پشکەکانى خۆى بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ سەرۆکایەتى هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکانى پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە.

.

سەلیم شوشکەیی وتى “کۆبوونەوەکە بۆ دروستکردنى هاوهەڵوێستییە لەو بارەیەوە، کۆبوونەوە جیاجیاکانى لایەنەکانیش لەگەڵ عەلاوى بۆ بەرچاوڕوونى بووە و کاریگەریی لەسەر یەکڕیزى دروست ناکات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل