fbpx
Shadow Shadow

چوار پرسى گرنگ تاوتوێ دەکرێت

پەرلەمانتارێکى پارتى ئەجنداى سەردانەکەى مەسرور بارزانى بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات

10:35 سێ شه‌ممه‌ 16 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-شەهرام عەزیز

پەرلەمانتارێکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا رایگەیاند “لە سەردانەکەى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شاندى باڵاى حکومەت لەگەڵ بەرپرسانى عێراق چوار پرسى گرنگ، تاوتوێ دەکرێت”.

.

ناسڕ یوسف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند:” چوار پرسی گرنگ لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە کە پێویستە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت و چارەسەر بکرێن، ئەوانیش پرسی نەوت و بودجە و  پێشمەرگە و ناوچە کێشە لەسەرەکان”.

.

وتیشی، لە سەردانەکەی ئەمڕۆدا پێدەچێت باس لە دوو پرسیان بکرێت کە نەوت و بودجە بن، دواتریش بۆ پرسی پێشمەرگە و ناوچە کێشە لەسەرەکان سەردانی دیکە بکرێتەوە.

.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، ئومێدی زۆر هەیە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتەواوی چارەسەر بکرێن و پێویستە حکومەتی عێراقیش مافەکانی هەرێم دابین بکات بەتایبەتی لەجێبەجێکردنی دەستوردا، کە تائێستا بەپێی دەستور کار لەگەڵ هەرێم ناکات، با هاوڵاتیانی هەرێم ئەوانەش بزانن و هەر نەڵێن، خەتای حکومەتی هەرێمە.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بەسەرۆکایەتى شاندێکى باڵا سەردانى شارى بەغدا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، کۆدەبێتەوە.

.

شاندەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ شارى بەغدا لەگەڵ هەریەک لە عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، کۆدەبێتەوە.

.

ناس کورد  زانیویەتى لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەیان بۆ بەغدا و دەستپێکى کۆبوونەوە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا، شاندى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق کۆدەبنەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل