fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکى هەدەپە بۆ ناس کورد باسى کشانەوەیان لە پەرلەمان و شارەوانییەکان دەکات

12:21 چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

بڕیارە ئەمڕۆ پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) کۆبێتەوە و تاوتوێی پرسی کشانەوەیان لە پەرلەمان و شارەوانییەکان بکات، لەدواى ئەو دۆخە نوێیەى ڕوبەڕوویان بووەتەوە لە تورکیا.

.

کۆبوونەوەکەى هەدەپە له‌سه‌ر ئاستی باڵا و به‌ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی و به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای حزبەکە له‌ئه‌نقه‌ره‌ بەڕێوەدەچێت.

.

حەسەن ئۆزگەنوش پەرلەمانتارى هەدەپە لە پەرلەمانى تورکیا تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند “لەکۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا تاوتوێی ڕەوشى شارەوانییەکان و دانانى قەیوم دەکەین لەلایەن تورکیاوە، هەڵوێستى خۆمان لەو بارەیەوە ڕادەگەیەنین”.

.

وتیشى “هەر لەکۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا تاوتوێی پێشنیازێک دەکەین بۆ کشانەوە لە پەرلەمان و ئەو شارەوانییانەى کە بەدەستمانەوە ماوە، بەڵام لەم کۆبونەوەیەدا بڕیارى لەسەر نادرێت”.

.

حەسەن ئۆزگەنوش باسى لەوەشکرد “ئەو پرسە دەخرێتە بەردەم گەل تا بۆچونى خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕن، کە ئایا هەنگاوێکى لەو شێوەیە سودى هەیە یاخود نا”.

.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی چوار مانگی ڕابردودا 25 سه‌رۆك شاره‌وانی كورد له‌پۆسته‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه‌ و حكومه‌تی توركیا له‌شوێنی ئه‌وان “قه‌یوم”ی سەر بە ئاکەپەی داناوە.

.

لەدوایین هەڵبژاردنى شارەوانییەکانى تورکیا، هەدەپە 60 سەرۆک شارەوانى بەدەستهێنا، لە پەرلەمانی تورکیاش خاوەنى 67 پەرلەمانتارە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل