Shadow Shadow

پەرلەمانتارێکى فەتح داوای پاداشتکردنی ئەفسەرەکەى سەماوە دەکات.. “شکۆی دەوڵەتی پاراستووە”

14:23 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

حه‌سه‌ن عه‌لێوى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگریی له ‌په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى سه‌ماوه‌ کردوویەتی كارێكى یاساییه‌ و هیچى نه‌كردوه‌ ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى نه‌بێت، به‌ڵكو هه‌وڵى پاراستنى شكۆى ده‌وڵه‌ت و ئاڵاكه‌یداوه‌.

حەسەن عەلێوی داواش ده‌كات  ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌پاى ئه‌و كاره‌ى  كه‌ ئه‌نجامیداوه‌ پاداشت بكرێت نه‌ك سزابدرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى یاسا و ده‌ستورى جێبه‌جێكردوه‌ و ده‌شبێت عه‌بدولمه‌هدى و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش لێخۆشبونى بۆ ده‌ربكه‌ن و ئازادبكرێت.

.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، په‌رله‌مانتارێكى كورد سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێت ڕێكارى یاسایى له‌دژى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ بگیرێته‌ به‌ر، له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌دار بارزانى، په‌رله‌مانتارى كورد له‌ به‌غدا به‌ ناس كوردى وت، “ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ یاسا و ده‌ستورى پێشیلكردووه‌ و سوكایه‌تى كردووه‌ و ده‌بێت سزاى یاساى وه‌ربگرێت”

هەدار بارزانی وتیشی، “به‌هیچ جۆرێك له‌و ئه‌فسه‌ره‌ خۆشنابین هه‌تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌و پێشیلیكارییه‌ى سزاى یاساى وه‌رنه‌گرێت كۆڵناده‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوامان له‌ لیژنه‌ى شه‌هیدان كردووه‌ سكاڵا تۆمار بكات.”

.

وتیشى سكاڵاكه‌یان له‌ ڕێگه‌ى لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى دادگاى سه‌ربازى ده‌كه‌ن و چاودێرى ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شى ده‌كه‌ن.

هه‌فته‌ى ڕابردوو له‌ میانى پرۆسه‌ى هێنانه‌وه‌ى ڕوفاتى شه‌هیدانى ئه‌نفال له‌گۆڕستانى سه‌ماوه‌ به‌ره‌و هه‌رێم، ئه‌فسه‌رێكى عه‌ره‌ب داواى لابردنى ئاڵاى كوردستانى له‌سه‌رشانى كه‌سوكارێكى شه‌هیدانى ئه‌نفال كرد و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا و پارێزگارى سه‌ماوه‌ش به‌هۆى ئه‌و ڕوداوه‌وه‌ داواى لێبوردنى له‌ گه‌لى كورد و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ئه‌نفالیش كرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل