Shadow Shadow

"بۆردومانەکان سوکایەتییە بە حکومەتى عێراق"

پەرلەمانتارێکى عەرەب داواى راگرتنى بۆردومانەکانى تورکیا دەکات

16:52 پێنج شه‌ممه‌ 22 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاند “به‌رده‌وامى بۆردومانه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى موسڵ و دهۆك سوكایه‌تیه‌ به‌حكومه‌تى عێراق و ده‌بێت ڕابگیرێت.

.

ئه‌زحه‌وى سه‌عیب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 22ى ئابى 2019) بڵاویکردەوە و وێنەیەکى دەست (ناس کورد) كه‌وتووه، ئاماژەى بەوە کردووە :”به‌رده‌وامى بۆردومانه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق به‌تایبه‌تى هه‌ردوو قه‌زاى شه‌نگال و مه‌خمور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ترى سه‌ر به‌پارێزگاى دهۆك به‌بیانووى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا، پێشێلكردن و سوكایه‌تیكردنە به‌حكومه‌تى عێراق به‌تایبه‌تى دواى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران به‌قه‌ده‌غه‌كردنى فڕینى هه‌موو فڕۆكه‌یه‌ك به‌ئاسمانى وڵاتدا به‌ ڕە‌زامه‌ندى خۆى نه‌بێت”.

.

 

ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراقى بەپێویستزانى چاره‌سه‌رى بوونى باره‌گاى هه‌ر حزبێك گه‌ر هه‌بێت له‌و ناوچانه‌ بكات به‌ باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌شه‌وه‌، له‌هه‌مان كاتیشدا ڕێگه‌ نه‌دات به‌توركیا ئه‌و پێشیلكاریانه‌ ئه‌نجام بدات”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل