fbpx
Shadow Shadow

لەکاتى "وەرگرتنى بەرتیلدا" دەستگیرکراوە

پەرلەمانتارێکى عێراق بە شەش ساڵ زیندانى سزادرا

12:20 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

دادگاى پێداچونەوەى فیدراڵى عێراق بڕیارى زیندانیکردنى پەرلەمانتارێکى ڕەوتى حیکمەى بۆ ماوەى شەش ساڵ پەسەندکرد، دواى ئەوەى تۆمەتى بەرتیل وەرگرتنى بەسەردا ساغکرایەوە.

.

دەستەى نەزاهەى عێراق،  لەراگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى دەستەکە، سکاڵایەکى پێگەیشتووە لەبارەى پەرلەمانتارێکەوە کە داواى بەرتیلى کردووە لەبەرانبەر رێگرینەکردن لە گرێبەستێک لەگەڵ وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى و بانگهێشتنەکردنى وەزیر بۆ پەرلەمان لەبارەى دۆسیەکەوە.

.

ئاماژەى بەوەشکرد، دەستەکە تیمێکى لەو بارەیەوە پێکهێناوە و دواى چاودێریکردن و کۆکردنەوەى زانیارى، توانراوە پەرلەمانتارەکە لەکاتى وەرگرتنى بەشێک لە بەرتیلەکە کە بڕەکەى 150 هەزار دۆلار بووە لەنوسینگەکەى خۆى دەستگیر بکەن.

.

دواى ئاشکرابوونى دۆسیەکە، لە کۆتایی ساڵى ڕابردوو دادگاى تاوانەکانى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى بڕیاریدا پەرلەمانتارەکە شەش ساڵ زیندانى بکرێت و سزاى دارایش بدرێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل