fbpx
Shadow Shadow

دواى بڵاوبوونەوەى دەنگۆى کاندیدکردنى بۆ سەرۆک وەزیران

پەرلەمانتارێکى عێراقى دەستى لە فراکسیۆن و حزبەکەى کێشایەوە

16:19 هه‌ینی 13 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى كاندیدكردنى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، محمه‌د شیاع سودانى سەرکردە لە هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و حزبى ده‌عوه‌، دەستى لە حزبەکەى و فراکسۆنەکەى کێشایەوە.

.
له‌تویتێكدا محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و حیزبى ده‌عوه‌ نوسیوویه‌تى “ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم له‌حزبى ده‌عوه‌ و فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕاده‌گه‌یه‌نم”.

.
له‌سه‌ر ده‌نگۆى كاندیدكردنیشى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ عێراق سودانى ده‌ڵێت “من له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكى سیاسییه‌وه‌ كاندید نیم بۆ ئه‌و پۆسته‌ و یه‌كه‌م شت به‌عێراقه‌وه‌ په‌یوه‌ستم”.

.
سودانى جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، ده‌نگى له‌گه‌ڵ گه‌لدایه‌ و ده‌نگى ئه‌ویش بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێكە كه‌ هیوا بۆ نیشتیمان بگه‌ڕێنیته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا ‌بێت.

.
دوا به‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕێكه‌وتنى چه‌ند لایه‌نێك بۆ كاندید كردنى محه‌مه‌د شیاع سودانى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو، نه‌عیم عه‌بودى له‌فراكسیۆنى سادیقون ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌.

.
وتیشى، خه‌ڵكى ناڕازى كاندیدى په‌رله‌مان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و كه‌سایه‌تییەكى سه‌ربه‌خۆى ده‌وێت.

.
هاوکات ڕۆژنامەى عەرەبی جەدید لەزارى سێ سەرچاوەى عێراقییەوە بڵاویکردەوە، سودانى لەلایەن هاوپەیمانێتییەکانى فەتح و دەوڵەتى یاساوە کاندیدکراوە، ئێرانیش هەوڵدەدات ناڕازییەکان ڕازى بکات بەوەى سودانى ببێتە سەرۆک وەزیران، ئەگەر بە کاتیش بێت.

.
محەمەد شیاع سودانى پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسایە بەسەرۆکایەتى نورى مالیکى، ساڵى 2010 وەزیرى مافى مرۆڤ بووە، پاشان پۆستى سەرۆکى دەستەى لێپرسینەوە و دادپەروەرى بۆ ڕیشەکێشکردنى بەعس بە وەکالەت وەرگرتووە، ساڵى 2013 بە وەزیرى کشتوکاڵ دیاریکراوە، پاشان بووەتە سەرۆکى دامەزراوە زیندانییە سیاسییەکان، ماوەیەک بە وەکالەت وەزیرى کۆچ و کۆچبەران و وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى بووە، پاشان بووەتە وەزیرى دارایی بە وەکالەت، دواتر هەمان پۆستى لەهەردوو وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى وەرگرتووە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل