fbpx
Shadow Shadow

"دۆسییەکە دەبەمە دەستەی دەستپاکی"

پەرلەمانتارێك: قوباد تاڵەبانی بە یەک واژوو شەش ملیۆن دولاری پێشکەش بە کۆمپانیایەک کردووە

22:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی گۆڕان نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، قوباد تاڵەبانی بە یەک واژوو شەش ملیون دولاری پێشکەش بە “کۆمپانیای فاروقی مەلا مستەفا” کردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە، دۆسییەکە دەباتە دەستەی دەستپاکی.

,

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی ئەو نوسراوە لە بەرواری 27ی حوزەیرانی 2019، بە واژووی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، 270 هەزار تۆن چیمەنتۆی کارگەی تاسڵوجەی فرۆشتوە بە “فاروقی مەلا مستەفا” کە ئێستا ئیدارەی کارگەی چیمەنتۆکە دەکات.

,

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردووە، چیمەنتۆکە تۆنی بە 45 هەزار فرۆشراوە بەو خاوەن کۆمپانیایە و پارەکەشی کردوویەتییە زیاتر لە نۆ ملیار و 720 ملیۆن دینار، کە بە چەک تەسلیمی بکات، کە تەنها لە چەک گۆڕینەوەکە زیاتر لە شەش ملیون دولاری دەست کەوتوە.

,

“لەگەڵ ئەوەشدا وەرگرتنی پارە بە چەک نایاساییە و بەپێی بەندی چواری خاڵی چوارەم لە گرێبەستی نێوان کۆمپانیای فاروق گروپ و حکومەتی هەرێم، لەکارگەی چیمەنتۆی تاسلوچە نابێت ئەو چیمەنتۆیە کە بەر پشکی حکومەت دەکەوێت بە چەک بفرۆشرێت”، غالب محەمەد ئاماژەی بەوەكردووە.

,

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق داواشی لە لایەنی پەیوەندیدار، بە تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بازرگانی و لیژنەی پیشەسازی پەرلەمانی کوردستان کردووە، ڕێگری لە “تاڵان بردنی” سامانی میلەت بکەن.

,

جەختیشیکردووەتەوە، نوسراوی فەرمی ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی دەکات بۆ ئەوەی ئەو فەرمانەی قوباد تاڵەبانی هەڵبوەشێنێتەوە.

,

,

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل