fbpx
Shadow Shadow

پەرلەمانتارێك بۆ بەرهەم ساڵح: خۆپیشاندەران بێهیوا مەكە

11:31 سێ شه‌ممه‌ 28 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، سەرۆككۆمار لە تاقیكردنەوەی یەكەمدا سەركەوتو بو ئێستاش تاقیكردنەوەیەكی تری لەبەردەمدایە و  داواشی لێكرد خۆپیشاندەران بێهیوا نەكات.

.

محەمەد خالیدی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “ئەمڕۆ دوو دەنگ هەیە یەكەمیان دەیەوێت عێراق بخزێنێتە شەڕێكەوە كە توانای بەسەریدا ناشكێتەوە ئەوەش لەرێگەی چونە ناو سیاسەتی میحوەرەكانەوە لە كێشمەكێشە هەرێمیەكاندا، بەهەموو شێوەیەك دەیانەوێت سەرۆكوەزیرانێك دیاری بكەن كە لەگەڵ پرۆژەكەیاندا بگونجێت و لەئاست خواستەكانی دەوڵەتانی تردا بێت نەك گەلی عێراق.

.

خالیدی وتویەتی “لەبەرامبەر ئەو لایەنەشدا لایەنێكی تر هەیە لەپەرلەمانتارە ئازادەكان و ئەوانە پێكهاتون كە لەگەڵ داواكاریەكانی گەلدان، دەیانەوێت عێراق دوربخەنەوە لە تایفەگەری و دەوڵەتێكی دامەزراوەیی بنیاد بنێن لەگەڵ داواكاری و ئارەزوی خەڵكدا بێت و تێیدا عێراق بۆ عێراقیەكان بێت نەك كەسانی تر”.

.

ئەو پەرلەمانتارە رونیكردوەتەوە “لەو هاوكێشە ئاڵۆزەشدا بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمار لە تاقیكردنەوەی یەكەم دەرچوو و چۆكی بۆ پەستانی میحوەرەكان دانەدا بۆ تێپەڕاندنی پاڵێوراوەكەیان بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، ئەمڕۆش لەبەردەم شەڕێكی تردایە بۆ سەرخستنی گەل و راسپاردنی پاڵێوراوی پەرلەمانتارە ئازادەكان، بۆ ئەوەی عێراق لە تارمایی شەڕی هەرێمی دور بخاتەوە و  بە وتەو كردەوە پارێزەری یەكەمی دەستوری عێراق بێت و خۆپیشاندەران بێهیوا نەكات.

.

تاقیكردنەوەی یەكەمی بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق رەتكردنەوەی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە بوو كە لەلایەن چەند كوتلەیەكەوە پێشكەش كرابوو ئەوەش لەبەر ئەوەی لەگەڵ داخوازی جەماوەردا یەكی نەدەگرتەوە، تەنانەت ئامادەشبوو دەستلەكاركێشانەوە پێشكەش بكات ئەگەر بیانەوێت بەزۆر بیسەپێنن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل