Shadow Shadow

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە بەغدا سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد

08:42 هه‌ینی 24 ئایار 2019
article image

ناس كورد-
پەرلەمانتارێكی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە داواكاری گشتی عێراق سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان، تۆمار كرد.

.

غالب محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان راگەیەنداروێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەكات، لە داواكاری گشتی عێراق سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركردووە.

.

ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی هۆكاری تۆماركردنی سكاڵاكەی، لە راگەیەندراوەكەدا روونیدەكاتەوە، حكومەتی عێراق تائێستا چوار مووچەی تەواوی 2019ی فەرمانبەرانی هەرێمی كورستانی ناردووە و بەمنزیكانە مووچەی مانگی 5یش دەنێرێت، كەچی تەنیا دوو مووچەی دابەشكردووە و پاری دوو مووچەكەی دیكەی بۆ دانەوەی قەرزی كۆمپانیا و بەڵێندەران بەكارهێناوە، لە كاتێكدا مووچە بابێكی تایبەتە و نابێت و نایاساییە بۆ بابەتی دیكە بەكاربهێنرێت، بەڵكو ئەوە مافی فەرمانبەرانە و دەبێت بدرێت بەوان، بۆیە بەم هۆكارە سكاڵام تۆماركردووە.

.

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەدا، غالب محەمەد ئاماژە بەوە دەكات، بابەتێكی تر كە سكاڵام لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركردووە، گواستنەوەی كەسێكە بەناوی (ئەبوبەكر) لە داواكاری گشتی هەولێرەوە بۆ قەزای خەبات، لەبەر ئەوەی داوای مافی فەرمانبەرانی كردووەو بە حكومەتی وتووە بۆچی مووچەی خەڵك نادەن.

.

غالب محەمەد هۆشداری ئەوەش دەدات، ئەگەر داواكاری گشتی عێراق لەسەر ئەم دوو پرسە وەڵامی نەبێت و كاری لەسەر نەكات، ئەوا لە دادگای فیدراڵی عێراق سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماردەكات.

.

راگەیەندراوەكەی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە بزوتنەوەی گۆڕان لە هەرێمی كوردستان رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان و لەپەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنی گۆڕان و پارتی لە پڕۆژەیەكی هاوبەشدا دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانیان كارا كردەوە و بە دەنگی پەرلەمانتارانی ئەو دوو فراكسیۆنە یاسای دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پەسەند كرا كە لەلایەن فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە دەنگی پێ‌ نەدرا و رەتكرایەوە.

پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە بەغدا سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە بەغدا سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە بەغدا سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد پەرلەمانتارێكی گۆڕان لە بەغدا سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان تۆماركرد

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل