Shadow Shadow

پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ ڕەخنە لە بڕیارێکی حکومەتی نوێ دەگرێت

20:09 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، چەند بڕیارێک دەرکرا و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش ڕەخنە لە یەکێک لە بڕیارەکان دەگرێت.

.

یەکێک لەو بڕیاریانەی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرکرا، ئەوەیە کە پێویستە فەرمانبەرانی حکومەت پابەندبن بە پاراستنی نهێنیی كاروباری فەرمانبەرییەتی و نابێت ئەو زانیارییانەی كە بە نهێنی پۆلێن دەكرێن، لە دەرەوەی رێكارە یاساییەكان ئاشكرا بكرێن.

.

لەوبارەیەوە مەم بورهان قانع، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: “پاراستنی نهێنیی كار بەرپرسیارێتیی ئەخلاقییە، بەڵام ئەو بەرپرسیارێتییە تا ئەو شوێنە ڕاستە، كە پاراستنی نهێنییەكە هەڕەشە نەبێت بۆ سەر بەرژەوەندیی گشتیی و دژی پرەنسیپەكانی شەفافییەت و دیموكراسیی نەبێت”.

.

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ بڕیارەکەی بە مەترسی ناوبرد، دەشڵێت، بۆ مەبەستی شاردنەوەی ڕاستییەكان و نهێنییە مەترسیدارەكان لە ڕایگشتی.

.

“نابێت ئەو بڕیارە دژی بەند و پرەنسیپەكانی یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاریی لە هەرێمی كوردستان-عیراق بێت، كە یاسای ژمارە (11)ی ساڵی 2013یە و هێشتا نەخراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە”، مەم بورهان قانع واى وت.

.

باسی لەوەکردووە، پێویستە پاراستنی نهێنیی كاروباری فەرمانبەرییەتی، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پیرۆزیی كاری فەرمانبەرێتییدا بێت، نەك دروستكردنی حكومڕانییەكی پۆلیسی، كە دامەزراوەكانی حكومەت، بەڕوی میدیا و هاوڵاتییاندا داخراو بن.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل