Shadow Shadow

پەرلەمانتاران و سەرۆکایەتی پەرلەمان پێش دەنگدان کارنامەی حکومەتیان نەبینیوە

20:48 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بەپێی بەدواداچوونێکی ناس کورد، پەرلەمانتارانی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان، پێش ئەوەی متمانە بە کابینەی نوێی حکومەت بدەن، کارنامەی کابینەکەیان بە فەرمی ڕادەستنەکراوە.

.

ئەمڕۆ، چوارشەممە 10ی تەمموزی 2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نوێی حکومەت بەخشی ، دواتر تەواوی ئەندامانی کابینەکە سوێندی یاساییان خوارد.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، پەرلەمانتاران، پێش دەنگدان ئاگاداری بەرنامەی کابینەکە نەبوون و وردەکاری بەرنامەکەیان پێنەدراوە، دەنگدانیان بە وەزیرەکان و کابینەکە لە سەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی پێشوەختەبووە.

.

ناس کورد، پشتبەست بە چەند سەرچاوەیەکی ناو پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنە جیاوازەکان زانیویەتی، بەرنامەی کاری کابینەکە بە سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بە فەرمی نەدراوە، ئەوەی هەبووە تەنیا پەیوەندیی حزبایەتی نێوان ئەندامانی سەرۆکایەتی پەرلەمان و ڕاسپێردراوی پێکهێنانی حکومەت بووە.

.

لەوبارەوە کاروان عوسمان، ئەندامی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەوان تەنیا لە کاتی خوێندنەوەی کارنامەکە لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە ئاگاداری بوون، پێشتر کارنامەکەیان نەبینیوە.

.

جگەلەوە، ڕووپاک ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمان، جەختی لەوەکردەوە کە هیچ زانیارییەکیان لە سەر ناوەڕۆکی کارنامەکە پێشوەخت پێنەدراوە تا بتوانن هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن.

.

کابینەی نۆیەمی حکومەت دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەماندا، لە لایەن پارتی دیموکرات، یەکێتی نیشتیمانی، بزوتنەوەی گۆڕان، حزبی سۆسیالیست و بەرەی تورکمانیەوە پێکهێنرا.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل