Shadow Shadow

پەرلەمانتارانى ئەڵمانیا ناڕازین لە بەرزبوونەوەى ئاستى فرۆشى چەکى وڵاتەکەیان بە وڵاتانى دیکە

17:57 چوار شه‌ممه‌ 04 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ڕێژه‌ى هه‌نارده‌كردنى چه‌كى ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ى شوێنى شه‌ڕو ناكۆكین به‌رزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك فراكسیۆنى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ی به‌دواى خۆیدا هێناوه، دەڵێن، هه‌نارده‌كردنى چه‌ك بۆ ئەو وڵاتانە پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌تى وڵاته‌كه‌یانه‌.

,

ڕۆژنامەکانى ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەکردووە، به‌پێى نوسراوێك كه‌ وه‌زیرى ئابورى ئه‌ڵمانیا ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى ئابورى و وزه‌ى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى كردووه‌، حكومه‌تى فیدراڵى ئه‌ڵمانیا ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه‌ به‌ فرۆشتنى چه‌كى دروستكراوى وڵاته‌كه‌ى به‌و وڵاتانه‌ى كه‌ شه‌ڕ و ناكۆكییان تێدایه‌.

,

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوە‌، دیارترینى ئەو وڵاتانه‌ى كه ‌له ‌بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ى ئه‌ڵمانیا سود وه‌رده‌گرن لە چەکەکانى ئەو وڵاتە، بریتین لە جه‌زائیر و هیندستان، بڕیارە به‌م نزیكانه‌ش چه‌نده‌ها بارهه‌ڵگرى سه‌ربازى و یه‌ده‌گى ئه‌و بواره بەو وڵاتانە دەگات.,

,

په‌رله‌مانتارێكى پارتى سه‌وزى ئه‌و وڵاته‌ به‌میدیاى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌: “فرۆشتنى چه‌ك به ‌وڵاتێكى وه‌ك هیندستان، ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ زۆربوونى ناكۆكییه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ و پاكستان، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانى ئه‌مریكا كه‌ ڕێگه‌ نادات چه‌ك به‌ وڵاتێك بفرۆشرێت كه‌ قه‌یران و ئاڵۆزى تێدا بێت”.

,

ئامارەکانی ئەو وڵاتە ئەوە دەردەخەن تا نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ئه‌و چه‌كانه‌ى كه‌ ئه‌ڵمانیا ڕێگه‌ى داوه‌ هه‌نارده‌ى وڵاتان بكرێت، به‌هاكه‌یان گه‌یشتووه‌ته‌ پێنج ملیار و 300 هه‌زار یۆرۆ، ئه‌وه‌ش زیاتر له ‌به‌هاى ئه‌و چه‌كانه‌ى كه ‌له‌ماوه‌ى سه‌رتاپاى ساڵى ڕابردوو فرۆشتونى.

,

کڕیارانى چەکى ئەڵمانیا لەو ماوەیەشدا بریتیبوون لە هه‌نگاریا کە بە ‌به‌هاى دوو ملیار یۆرۆ چەکى لێ کڕیووە، له‌دواى ئه‌ویش میسر هاتوه‌ کە بە بڕى یەک ملیار یۆرۆ چه‌كى لە ئەڵمانیا كڕیوه‌، پاش ئەوانیش وڵاتى كۆریاى باشور بە بڕى کەمتر لە ملیارێك یۆرۆ چه‌كى ئه‌ڵمانی كڕیوه‌.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل