fbpx
Shadow Shadow

"هەندێ لە کوتلەکان دەیانەوێت عەبدولمەهدى گەمارۆى هەرێم بدات"

پەرله‌مانتارێكى پارتى: دژى لەکارخستنى عەبدولمەهدین

10:43 دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

په‌رله‌مانتارێكى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ پەرله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند، حزبەکەیان دژى لەکارخستنى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانە لە پۆستەکەى و لەگەڵ یەکێتى واژۆیان لەسەر ڕێککەوتنەکەى ماڵى عەمار حەکیم کردووە.

.

خالیده‌ خه‌لیل په‌رله‌مانتارى پارتى له‌چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند “هه‌ردوو حزبه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ى كورد واژۆیان له‌سه‌ر ڕێكکه‌وتنى شه‌ره‌ف کردووە، كه‌ له‌ماڵى عه‌مارى حه‌كیم ڕابه‌رى ڕه‌وتى حیكمه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا گه‌لاڵه‌ کرا”.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، عه‌بدولمه‌هدى عه‌قڵێكى ئابورییه‌ وخاوه‌نى ستراتیژیى به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌ و ناكرێت هه‌موو ئه‌و قه‌یرانه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوانه‌ى ساڵانى ڕابردوو بخرێنه‌ ئه‌ستۆى و پارتیش دژى متمانه‌ لێسه‌ندنەوه‌یه‌تى.

.

په‌ڕله‌مانتاره‌كه‌ى پارتى وتیشى “هەرێم ناچاربوو خۆى نەوتەکەى بفرۆشێت، دواى بڕینى بەشە بودجەکەى لە ساڵانى ڕابردوودا، هەندێ لە کوتلە سیاسییەکان دەیانەوێت وا لە عەبدولمەهدى بکەن کە دژایەتى هەرێم بکات و گەمارۆى بدەن”.

.

هەفتەى ڕابردوو، 12 لایەنى سیاسی لەماڵى عەمار حەکیم لە بەغدا کۆبوونەوە کە پارتى و یەکێتیشیان تێدابوو، رێککەوتن لەسەر پێدانى مۆڵەتى 45 ڕۆژ بە حکومەت بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی، ئەگەرنا کاردەکەن بۆ لەکارخستنى حکومەت و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل