fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتی کشتوکاڵ 430 ملیۆن دیناری بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی تەرخانکردووە

“پەتای خوێن بەربوون” چییە و چۆن دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ؟

22:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وەزارەتی کشتوکاڵ بڕی 430 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون، کە ساڵی ڕابردوو چەند حاڵەتێکی لێ تۆمارکراوە، پزیشکێکی ڤێتەرنەریش دەڵێت، پەتاکە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و “کوشندەیە”.

,

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: “ئەمڕۆ دەستمان کرد بە جێبەجێکردنی هەڵمەتی شوشتنی ئاژەڵ و ڕشاندنی شوێنی ئاژەڵەكان دژ بە ڤایرۆسی پەتای خوێن بەربوون، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی 430 ملیۆن دینارمان تەرخانکردووە بۆ كڕینی دەرمان و ئەو پێداویستییانەی لەو هەڵمەتەدا بەكاردەهێنرێن”.

,

لەبارەى نەخۆشییەکەوە، بێستون ئەبوبەکر، پزیشکی ڤێتەرنەری بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پەتای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، کە ڤایرۆسی ئیبۆلا ناسراوە و توشی شەمشمە کوێرە، جرج، مشک و هەندیک حەشەرات دەبێت کە ئەو حەشەراتانە دەچنە گیان و خوری ئاژەڵەوە، لەوەشەوە ڤایرۆسەکە دەگوێزرێتەوە بۆ ئاژاڵەکە”.

,

ئەو پزیشکیە ڤێتەرنەرییە وتیشی، ڤایرۆسەکە لەڕێگەی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ لە ئاژاڵەکەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، یاخود ئەگەر ئاژەڵەکە توشی نەخۆشییەکە بوبێت ئەوا دەچێتە خوێنییەوە و لە ڕێگەی خواردنی گۆشتەکەیەوە مرۆڤ توشی نەخۆشییەکە دەبێت.

,

سەبارەت بە نیشانەکانی نەخۆشییەکە بێستون ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەکرد، تاڕادەیەک نەخۆشییەکە وەک پەتای “هەڵامەت” وایە، نیشانەکانیشی بریتین لە سکچوون و ڕشناوە، سەر ئێشەی بەهێز، بێهێزبوون، سوربوونەوەی ڕوخسار و گەرو، هەروەها ئەوەی جێگای مەترسییە خوێن بەربوونی ناوەکییە، کە ناوی نەخۆشییەکە بەوەوە ناونراوە.

,

هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کشتوکاڵ، لە ساڵی رابردوودا نەخۆشییەکە لە هەرێمی کوردستان هەبووە و هەندێك حاڵەت تۆماركراون، بەڵام لە ئەمساڵدا تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە تۆمار نەکراوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل