fbpx
Shadow Shadow

پێکهاتەکانى قامیشلۆ دژى ئەوەن نوێنەریان لە نوسینەوەى دەستورى سوریا نەبێت

08:45 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

کوردانى ڕۆژئاوا ئاشکرایدەکەن بەشدارى لە دەستورێک ناکەن کە نوێنەریان بەشدار نەبێت لە نوسینەوەى، لە قامیشلۆش هەزاران هاوڵاتى بۆ ئەو مەبەستە ڕژانە سەر شەقام.

,

هەزاران خۆپیشاندەر لە سەرجەم پێکهاتەکانى قامیشلۆ ڕژانە سەر شەقام و لەپێش بارەگاى نەتەوەیەکگرتووەکان گردبوونەوە، لەو گردبوونەوەیەدا دژى ئەوە وەستانەوە کە نوێنەری باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لە نوسینەوەى دەستورى سوریا بەشدار نین.

,

گردبوونەوەکە لەژێر دروشمى “بەشدارى لە دەستور ناکەین گەر نوێنەرمانى تێدا نەبێت” بەڕێوەچو، پێکهاتەکانى کورد و عەرەب و سریان بەشداربوون لە ناڕەزایەتییەکە، لەگەڵ بەشدارى دامەزراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى و خۆبەڕێوەبەرى کانتۆنى جەزیرە.

,

پاش بوونى ئاڵۆزى و بەردەوامى خۆپیشاندانەکە، شەش کەس وەک نوێنەرى هەر سێ پێکهاتەکە چونە ناو بارەگاى نوێنەرایەتى نەتەوەیەکگرتووەکان و داواکارى خۆپیشاندەرانیان ئاڕاستەى نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

,

دروستکردنى لیژنەى نوسینەوەى دەستورى سوریا لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێش ئەمیندارى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ڕاگەیاندرا، بۆیە دانیشتوانى ڕۆژئاواى کوردستان هەڕەشەى ئەوە دەکەن لەسەرجەم شارەکان و تەنانەت واشنتنى پایتەختى ئەمریکاش دەچنە بەردەم بارەگاکانى نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەوەى ناڕەزایەتى خۆیان دەربڕن لەوەى نوێنەریان لە لیژنەکەدا نییە.

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل