fbpx
Shadow Shadow

پێکدادان لە نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و سوپای ئیسرائیل ڕوویدا

18:05 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

ئەمڕۆ حیزبوڵڵای لوبنان، چەند پێگەیەکی سەربازیی ئیسڕائیلی کردە ئامانج و لە بەرانبەردا سوپای ئیسڕائیل سنورەکانی لوبنانی بۆردومان کرد.

.

بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای ئیسڕائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئەیلوولی 2019، چەند مووشەکێک لە لوبنانەوە ئاڕاستەی پێگە سەربازییەکانیان لە سەر سنوور کراوە ئەوانیش بۆردوومانی چەند ناوچەیەکیان کردووە.

.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان LNA بڵاویکردووەتەوە، له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بۆمبی سوتێنەر ئاڕاسته‌ی دارستانه‌كانی ناوچه‌ی به‌ستەرە و جه‌به‌ل ئه‌لرووس، له‌ نزیك سنورەکانی لوبنان و ئیسڕائیل کراوە.

.

هاوکات حیزبوڵڵای لوبنانیش ڕایگەیاندووە، ئەو تۆپانە لە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆیاندا بەکاریان هێناوە دژە تانک بوون و توانیویانە تانکێکی ئیسڕائیلی تێکبشکێنن.

.

میدیا ناوخۆییەکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی لوبنان، دوو پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەریەک لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئیمانوێل بۆن راوێژکاری دیپلۆماسی سەرۆکی فەرەنسا، ئەنجامداوە.

.

سەعد حەریری و داوای کردووە، ئەمریکا و فەڕەنسا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕێگری کردن لە هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان حیزبوڵڵا و ئیسرائیل بێنە سەر هێڵ.

.

ئەمە لە کاتێکدایە، کۆتایی مانگی ڕابردوو، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی حیزبوڵڵای لوبنانیان بۆردوومان کرد، ئەوەش گرژییەکانی نێوان هەردوولای توندتر کرد.

 

 

 

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل