fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پێچەوانەی ئامارە جیهانییەکان توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیاتر ژنانن

18:56 پێنج شه‌ممه‌ 19 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم چەند ئامارێکی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکە پێچەوانەی ئامارە جیهانییەکان، توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم زیاتر ژنن و 75%ی توشبووانیش لە شاری سلێمانین.

،

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، زۆرترین توشبوو له‌ ته‌مه‌نه‌كانی 30 – 39 ساڵاندابوون، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 60 به‌ره‌و ژووربووه‌ شەش حاڵه‌ت بووه‌و ئه‌وانه‌شی كه‌ منداڵبوون سێ حاڵه‌ت بووه.

،

هاوکات بەگویرەی ئامارەکان بۆ ڕه‌گه‌ز، 47.5%ی توشبووان لە هەرێم پیاون و  52.5%یان ژن بوون، لەکاتێکدا لە جیهاندا ژمارەی توشبووان زیاتر پیاوانن.

،

هەروەها ئاماره‌كان به‌ پێی شارەکان، بەجۆرێکە کە تائێستا  لە سلێمانی 30 حاڵه‌ت هەبووە كه‌ له‌ 75%ی سەرجەم حاڵەتەکانی هەرێم دەکات و لە  هه‌ولێر نۆ حاڵه‌ت له‌ 22%، دهۆك یه‌ك حاڵه‌ت له‌ 1% بووه.

،

هەر بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ له‌ هه‌موو هه‌رێم 13 حاڵه‌ته‌، كه‌ ڕێژه‌كه‌ی له‌ 36% دەکات.

،

هاوکات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: “حکومەتی هەرێم سەنتەرێک بۆ رێنمایی تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دەکاتەوە و لەرێگەی ئەو سەنتەرەوە بەخێرایی رێنماییە تەندروستییەکان دەگەیێندرێتە هەموو کەسێک”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل