fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پێچەوانەى جیهان.. پاکستان گەشتەکانی بۆ چین دەستپێدەکاتەوە

23:54 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

وڵاتی پاکستان، گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ وڵاتی چین دەستپێکردەوە، بە پێچەوانەى زۆربەى وڵاتانى جیهانەوە کە گەشتەکانیان بۆ چین قەدەغەکردووە بۆ ڕێگریکردن لە گواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە ئەو وڵاتەى گرتووەتەوە.

.

هێڵە ئاسمانییەکانی پاکستان ئەمڕۆ (دووشەممە) دەستیان بەگەشتەکانیان بۆ چین کردەوە، دواى ئەوەى وەزارەتی تەندروستی  ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند، هەموو رێکارێکی پێویستیان گرتووەتەبەر دژ بە بڵاوبوونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا.
.

دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی هیڵی ئاسمانی  پاکستان لەکاتێکدایە، زۆربەی هێڵە ئاسمانییەکانی جیهان گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگرتووە و بەچڕیش  چاودێری  لەهاتنەناوەوەی ئەو کەسانە دەکەن کە لەچینەوە سەردان دەکەن.
.
بە گوێرەی زانیارییەکان، نزیکەی 30 هەزار هاوڵاتی پاکستانی لەچینن، لەو ژمارەیەش 500 یان لە شاری ووهانن کە سەنتەرى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەیە.

زەفەرمیرزا ڕاوێژکاری تەندروستی سەرۆکوەزیرانی پاکستان،  بە میدیاکانی وڵاتەکەی  ڕاگەیاندووە، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پێشوازیم لە میوانانی چین کردوە، پشکنینی تەواویشم بۆ ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە فڕۆکخانەکان کردووە وهیچ حاڵەتێکی گومانلێکراومان بەدینەکردووە کە پێویستی بەچاودێری هەبێت”.
.
بڕیارەکەی حکومەتی پاکستان لەلایەن پسپۆڕانی تەندروستی ئەو وڵاتەوە  دووچاری ڕەخنەی توند بووەتەوە بەوپێیەی ئەو وڵاتە توانای چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەی نییە.
.
تائێستا هیچ حاڵەتێکی توشبون بەکۆرۆنا لە پاکستان تۆمارنەکراوە، بەڵام چوار خوێندکاری ئەو وڵاتە کە لەشاری وهانن توشی ڤایرۆسەکە بوون و لەژێر چاودێریدان.

.

بەگوێرەی دواین ئامارەی وەزارەتی تەندروستی وڵاتی چین، لە سەرەتای سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆرۆناوە تائێستا نزیکەی 362 کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە  17 هەزار کەسیش گیرۆدەی نەخۆشییەکە بوون.

.

نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و توشی کۆئەندامی هەناسەدان دەبێت، نیشانەکانی بە تا و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش دەستپێدەکات و وشکە کۆکەی بەدوادادێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل