fbpx
Shadow Shadow

“پێنج پرسی تایبەت کە عادل عەبدولمەهدی گەیاندە هەولێر و سلێمانی ئاشکرادەکرێت”

23:38 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا پێنج پرس ئاشكرادەکات کە عەبدولمەهدی گەیاندە هەرێم و هەندێک سەرچاوەش باس لەوەدەکەن، ناوبراو دەیەوێت ببێتەوە سەرۆکوەزیران و بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری کورد هاتووەتە هەرێم، بەڵام بەرپرسێکی یەکێتی ئەوە بە ئەگەرێکی قورس دەزانێت.

،

ئەمڕۆ شەممە 1ی کانونی دووەمی 2020، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بەسەردانێک گەیشتە هەولێر و بەجیا لەگەڵ، شاندێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم،  سەرۆکایەتی هەرێم و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبووەوە و دواتریش بەرەو سلێمانی بەڕێکەوت و لەگەڵ شاندێکی باڵای یەکێتی کۆبووەوە.

،

ئەگەرچی بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکان، کۆبوونەوەکان دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق بوون و هیچ زانیارییەکەی ئەوتۆی ناو کۆبوونەوەکان ئاشكرانەکران، بەڵام پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا پێنج پرسی ئاشكراکردووە کە عەبدولمەهدی هێناوەتە هەرێم و هەندێک سەرچاوەش دەڵێن، عەبدولمەهدی دەیەوێت ببێتەوە سەرۆکوەزیران و بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری کورد هاتووە.

،

عەلی جەبار، ئەندامی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند: “عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری عێراق، دەیەوێت لە ماوەی مانەوەی لە دەسەڵاتدا گرێکوێرەی دۆسیەی هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر وبەغدا بکاتەوە”.

،

وتیشی: “نەوتی کوردستان و هەناردەکردنی، پشکی کوردستان لە بودجەی گشتی 2020ی عێراق، داهاتی دەروازە سنورییەکان و پەیوەست بوونی هەرێمی کوردستان بە مامەڵە داراییەکانی لە گەڵ بەغدا، پرسی پێشمەرگە و ڕێکارەکانی چۆنێتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان و کونتڕۆڵکردنی سنورکانی عێراق لەگەڵ  تورکیادا گرنگترین ئەو دۆسێیانەن”.

،

پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری زۆرە  پاش گەڕانەوەی عەبدولمەهدی لە هەرێمی کوردستان پرسی میواندارێتی لە پەرلەمان بخرێتە بەرباسی دانیشتنەکانی پەرلەمانەی عێراقەوە.

،

هاوکات بەشێک لە میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی هەڕێمی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە: ” پێدەچێت جارێکی دیکە عادل عەبدولمەهدی ڕابسپێردرێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و هۆکاری سەردانەکەشی بۆ هەرێم بەدەستهێنانی پشتیوانی لایەنە کوردییەکانە بۆ ئەو مەبەستە”.

،

لە بەرامبەردا پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لەوبڕوایەدا نیم عادل عەبدولمەهدی جارێکی دیکە بەنیازبێت ئەو پۆستە وەربگرێتەوە و لایەنەکانیش پێناچێت ئەو پلانەیان هەبێت”.

،

وتیشی، خۆپیشاندانەکانی عێراق کۆتایی نەهاتووە و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدیش یەکێک بوو لە داوا سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران، کەواتە ئەگەرێکی قورسە دووبارە کاندیدکردنەوەی ئەو بۆ ئەو پۆستە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل