fbpx
Shadow Shadow

یەکێکیان عێراقیە و وێنەکەی لە هەموو شوێنێکە

پێنج دەموچاوی دیار کە بوونەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی جیهان

17:14 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

 

ساڵی 2019 ساڵێکی پڕ لە خۆپیشاندان بوو، بۆ بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهان، گەندەڵی و زیادکردنی باج و ستەم بەشێکی زۆر لە نەتەوە جیاوازەکانی جیهانی هێنایە سەر شەقام.

.

ئەو وڵاتانەشی خۆپیشاندان و ناڕەزایی تیایاندا سەریهەڵدا،  بریتیبون لە هەریەکە لە وڵاتەکانی (هۆنگ کۆنگ ، چیلی ، کەتەلۆنیا، بۆلیڤیا، ئیکوادۆر، کۆڵۆمبیا، ئێران و عێراق).

.

بەپێی هەر وڵاتێکیش داواکاری و ویست و پێویستی خۆپیشاندانەکان جیاوازبوون و بەهۆی بەریەکەوتنی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانیش، خۆپیشاندانەکان بێ قوربانی نەبوون و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە زۆرینەی ئەو وڵاتانەی خۆپیشاندانی تێدا ڕویداوە  کوژراون و بریندار بون.

.

بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە کە بەهۆی تەقەکردن و توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون بوونەتە سیمبولی بەرخۆدان و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان و لەزۆرێک لە شەقامەکانی شارەکانیان وێنەکانیان کێشراوە، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوکراوەتەوە و کاریگەریان لەسەر فراوانتربونی خۆپیشاندانەکان هەبووە.

.

چیلی: دانیلا کاراکسۆ

پێنج دەموچاوی دیار کە بوونەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی جیهان

دانیلا کاراکۆ، کچێکی گەنجی تەمەن 36 ساڵی خەڵکی وڵاتی چیلیە و ناسراوە بە “لامیمۆ”، ئەو گەنجە هونەرمەند بوە و چالاکوانێکی مەدەنی نێو خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەشی بوو لە سەرەتای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە.

.

لامیمۆ لە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی چیلیەوە دەستگیرکرا و بەپێی ڕاپۆرتەکان لە زیندانەکان دەسترێژی کراوەتە سەر و ئەشکەنجەی توند دراوە ت گیانی لەدەستداوە، ئەویش بۆ ئەوەی ژنە خۆپیشاندەرەکانی وڵاتەکەی بترسن لە بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا.

.

عێراق: سەفاء سەرای

پێنج دەموچاوی دیار کە بوونەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی جیهان

سەفاء سەرایی گەنجێکی تەمەن 26 ساڵی عێراقی بوو کە شاعیر و ئەندازیار و چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی عێراق بوو، ڕۆژانە لەم سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە ڤیدیۆی و پەیامی بڵاودەکردەوە کە خەڵک هۆشیارببنەوە و بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن.

.

سەرابی پێشتریش لە ساڵەکانی 2011  و 2013 و 2015 بەشداریکردووە و لە سەرەتای دەسپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی 25ی تشرینی یەکەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئامانج گیرا و بۆمبی دوکەڵدار ئاڕاستەی سەری کراو و بەهۆی پێکرانی بەو بۆمبەوە گیانی لەدەستدا، لەو ڕۆژەوە بووەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکان و وێنەکانی لە گۆڕەپانەکانی زۆرینەی شارەکانی عێراق هەڵواسراوە.

.

لوبنان: عەلاء ئەبو فەخر

پێنج دەموچاوی دیار کە بوونەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی جیهان

عەلاء ئەبو فەخر تەمەنی 38 ساڵە، یەکێکە لە خۆپیشاندەرەکانی  وڵاتی لوبنان و بەرپرسێکی ناوچەیی بوو لە بەیروتی پایتەختی لوبنان و ئەندامی پارتی پێشکەوتنی ئیشتراکی بوو.

.

لەتشرینی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن سەربازێکی لوبنانیەوە وەکو یەکەمین خۆپیشاندەری وڵاتەکەی تەقەی لێکرا و کوژرا، ئەوەش خۆپیشاندەرانی توڕەکرد و قەبارەی ناڕەزایەتییەکانی فراوانتر کرد.

.

هۆنگ کۆنگ: ڕیبیل بیبیر

پێنج دەموچاوی دیار کە بوونەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی جیهان

ڕێبیل بیبەر یەکێک بوو لە خۆپیشاندەرە دیارەکانی هۆنگ کۆنگ و لە ڕۆژی 11ی ئابی 2019 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە ئامانج گیرا و چاوی بریندار کرا، بەهۆی بەستنی چاویشیەوە دوای بریندارکردنی، بەستنی چاو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بووە سیمبولی خۆپیشاندانەکان.

.

 

کۆڵۆبیا: دیلان کروز

پێنج دەموچاوی دیار کە بوونەتە سیمبولی خۆپیشاندانەکانی جیهان

دیلان کروز یەکێک بوو لە خۆپیشاندەر گەنجەکانی کۆڵۆمبیا کە تەمەنی تەنها 18 ساڵ بوو، لە تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەیەوە لەڕێگای بۆمبێکەوە بەئامانج گیرا و کوژرا، ئەو تەنها چەند ڕۆژێکی کەم بوو پۆلی دوانزەی تەواو کردبوو دەیویست بچێتە زانکۆ.

.

دوای کوژرانیشی ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران ڕژانە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانەکانیان فراوانتر کرد.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل