fbpx
Shadow Shadow

پێنجوێن؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون

23:16 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای پێنجوێن منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

.

نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە پێنجوێن ڕوویداوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای ناحیەی گەرمک – پێنجوێن لە نزیک پردی تاتان لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری میک زەمینی و پیکابێکدا ڕویداوە.

.

بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی هەفتەیەکدا تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێنج کەس بە ڕوداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 35 کەسیش برینداربوون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل