Shadow Shadow

پێش یارییەکەی ئەرجەنتین پێنج یاریزانی بەڕازیل توشی پێکان بوون

18:18 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

کەمتر لە 36 کاتژمێری ماوە بۆ یاری کلاسیکۆی جیهان لەنێوان بەڕازیل و ئەرجەنتین و هەڵبژاردە زەرد پۆشەکە توشی کێشەیەکی گەورە بوونەتەوە و پێنج یاریزانیان ئەگەری بەشداریکردنیان بەهۆی پێکانەوە لە یارییەکەدا کەمە.

.

لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی بەڕازیل، هەریەک لە ئارسەر میلۆ و فێرنانیندۆ و تیاگۆ سیلڤا بەجیا راهێنانیان کردوە و نەیانتوانیوە بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکان بکەن.

.

هاوکات هەریەک لە فلیپی لویس و ریچاڵدسۆنیش نەیانتوانیوە بەشداری راهێنانەکان بکەن و بەهۆی ئازارەوە پشویان وەرگرتوە.

.

بڕیارە تیمی پزیشکی هەڵبژاردەى بەرازیل لەدواى کۆتایهاتنی راهێنانەکان راپۆرتی خۆی بۆ راهێنەر بەرزبکاتەوە سەبارەت بە چارەنوسی ئەو پێنج یاریزانە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین.

.

هەردوو هەڵبژاردەى بەرازیل و ئەرجەنتین لە قۆناغی پێش کۆتایی کوپا ئەمەریکا سبەى شەو کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیان ڕوبەڕووی یەکتردەبنەوە و کلاسیکۆی جیهان ئەنجامدەدەن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل