fbpx
Shadow Shadow

"تیرۆرکردنی چالاکوان و پێکەنینی کۆبوونەوەی سیاسییەکان"

پێش کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی ناسرییە، شەقامی عێراقی دەکوڵێت

23:38 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ناوچە جیاجیاکانی عێراق ڕوویان لە هەڵکشان کردووەتەوە، لە ئێستاشدا چاوەکان لەسەر شەقامی توڕەی ناسریەیە لە باشوری وڵات، دوای ئەو مۆڵەتەی دیارییان كردبوو بۆ دەسەڵاتداران و حزبەکان بەمەبەستی ده‌ستنیشانكردنی سەرۆکوەزیرانێکی سەربەخۆ.

.
سبەینێ (دووشەممە) ئەو مۆڵەتە کۆتایی دێت کە خۆپیشاندەران لەو بارەیەوە دیاریانکردووە، بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک هەبێت بۆ ئەگەری یەکلاکردنەوەی ئەو پرسە ئاڵۆزە لەلایەن حزب و دەسەڵاتدارانەوە.

.
خۆپیشاندەرانی ناسرییە ئەمڕۆ ئامادەکاریی تەواویانکرد بۆ دەستپێکردنی خۆپیشاندانی بەرفراوان، لەدوای کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەیان.
پەیامنێری ناس ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران بە تایە چواردەورەی شەقام و گۆڕەپانەکانیان لەچەندین شوێن گرتووە، وەک ئامادەکاریی بۆ خۆپیشاندانی بەرفراوان و داخستنی ڕێگاکان.

.
عەلا رکابی چالاکوانی ناسرییە کە خاوەنی دیاریکردنی مۆڵەتە یەک هەفتەییەکەیە ڕایگەیاند “هەڵکشانی چالاکییەکانیان تاوان نییە، بەپێی پێوەرە جیهانییەکان ئەنجامیان دەدەن”.

.

پێش کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی ناسرییە، شەقامی عێراقی دەکوڵێت
وتیشی “ئێمە سێ داواکاری سەرەکیمان هەیە، کە بریتین لە دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردن، پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردن، دیاریکردنی کەسێکی شارەزا بۆ سەرۆک وەزیران، کە حکومەتێکی سەربەخۆ پێکبهێنێت و ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بکات”.
لەگەڵ ئامادەکاریییەکانی خۆپیشاندەرانی ناسرییە، پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی دیکەی عێراق کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.

.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیوانییە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، پۆلیسی پارێزگاکە بەپێی فەرمانێک کە لە بەغداوە هاتووە، خراونەتە ئینزاری جۆی جیمەوە کە دوایین پلەی ئاگادارییە.

.
هاوکات خۆپیشاندەرانی قەزای شەترە لە پارێزگای زیقار رژانە سەر شەقام، پێش چەند کاتژمێرێک لە کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی ناسرییە، کە تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ وەڵامدانەوەیان لەلایەن حزب و دەسەڵاتدارانەوە.

.
لە پارێزگای بەسرەش، هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە خۆپیشاندانێک کرد لەبەردەم بنکەی پۆلیس و باس لە تیرۆرکردنی چالاکوانێکیش دەکرێت.

.
پەیامنێری ناس ڕایگەیاند، دەیان خۆپیشاندەر لەبەردەم فەرماندەیی پۆلیس گردبوونەتەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە راوەدونران و بڵاوەیان پێکرا.

.
هەروەها چالاکوانان باس لە تیرۆرکردنی لوئەی حەلەفی چالاکوانی دیاریکردنی خۆپیشاندانەکان دەکەن لە ناوەڕاستی بەسرە.
هاوکات لە واست، خۆپیشاندەران رژانە سەر شەقام و ڕێگەیەکی سەرەکیان داخست کە کوت بە بەغداوە دەبەستێتەوە.
هه‌روه‌ها له‌ به‌غداش خه‌ڵكێكی زۆر رژانه‌ سه‌ر شه‌قام و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش رووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین خۆپیشاندان برینداره‌.

.

لەسەر ئاستی سیاسی، تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ڕوون دیار نییە بە ئاڕاستەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانێک کە شەقام داوایدەکات.
هەریەکە لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەمار حەکیم کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ.

پێش کۆتایی هاتنی مۆڵەتەکەی ناسرییە، شەقامی عێراقی دەکوڵێت

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل