Shadow Shadow

پێش زستان بەرمیلێک نەوت بە هاوڵاتیان دەدرێت؟

15:27 شه‌ممه‌ 07 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

پەرلەمانتارێکی هەرێم دەڵێت، بە دڵنیاییەوە حکوومەتی هەرێم پێش هاتنی وەرزی زستان بەرمیلێک نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکات.

.

گوڵیزار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەو بڕە نەوتەی حکوومەت بڕیاری لەسەرداوە دابینکراوە و پێش هاتنی وەرزی سەرما بەسەر خێزانەکاندا دابەش دەکرێت.

.

گولیزار ڕەشید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد “حکومەت بڕیاریداوە ھەر خێزانێک بڕی بەرمیلێک نەوتیان بەسەردا دابەش بکرێت و سەرەتای پڕۆسەکەش لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەست پێدەکرێت”.

.

ئەو پەرلەمانتارەی هەرێم وتیشی: “حکومەت بۆ هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم، بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوت دابین بکات، پێوستی بە 250 ملیۆن لیتر ھەیە”.

.

دەربارەی کاتی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان، گوڵیزار وتی “حکومەت بڕیارەکەی دەکردووە و لە ئێستادا سەرقاڵی دابینکردنیەتی و بەدڵنیاییەوە پێشهاتنی وەرزی زستان نەوت دابەش دەکات”.

.

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو بڕیاردرا پێش هاتنی وەرزی زستان هەر خێزانێک بەرمیلێک نەوتی سپی بۆ دابین بکرێت.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل