fbpx
Shadow Shadow

پێش دوو ڕۆژ لە یارییەکەی دۆرتمۆند بەرشەلۆنە نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی مێسی بڵاوکردەوە

21:14 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

یانەی بەرشەلۆنە چاکبوونەوەی مێسی لە پێکانەکەی ڕاگەیاند، یاریزانە ئەرجەنتینییەکە دەستی بە مەشقە بەکۆمەڵەکان کردووەتەوە.

,

ئەمڕۆ  یەکشەممە 15ی ئەیلولی 2019، پێگەی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە لە تویتەر ڕایگەیاند، مێسی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و لەگەڵ هاوڕێکانیدا دەستی بە مەشقە بەکۆمەڵەکان کردووەتەوە.

,

چاکبوونەوەی مێسی لە پێکانەکەی لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژی ماوە بۆ یەکەم یاری یانەکەی بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەڵام هێشتا دیار نییە مێسی دەتوانێت یاری یاخود نا، چونکە پێش چەند ڕۆژێک ڤاڵڤێردی، راهێنەری بەرشەلۆنە ڕایگەیاندبوو، یاریکردنی مێسی بەرامبەر بە دۆرتمۆند قورسە.

,

ماوەی نزیکەی مانگێکە مێسی بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، تائێستا لە وەرزی ئەمساڵدا هیچ یارییەکی بۆ یانەکەی ئەنجامنەداوە، تائێستاش پزیشکەکانی بەرشەلۆنە هیچ زانیارییەکیان لەسەر بەشداریکردنی لە یارییەکەی دۆرتمۆند ئاشكرا نەکردووە.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل