fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پێش ئەوەى بینێرن بۆ کەنەدا.. ئاسایش دەستی بەسەر هەشت کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت

22:47 سێ شه‌ممه‌ 18 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێم دوو تۆمەتباری لەکاتی هەوڵدان بۆ ناردنی بڕی هەشت کیلۆ مادەی هۆشبەر بۆ وڵاتی کەنەدا دەستگیرکرد.

 .

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە: “دوای هەبوونی زانیاری و بەدواداچوونێکی وورد دەستیانگرتووە بەسەر بڕی پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تلیاك) و بڕی سێ کیلۆش لەجۆری (کتامین).

.

ئاماژە بەوەشکراوە، مادە هۆشبەرەکان لەناو (پوولی) و (شەفتی) بزوێنەری شۆفڵ بەشێوەیەکی تۆکمە شاردرابوونەوە و دەیانویست لەڕێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی ووڵاتی کەنەدا ی بکەن.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، دوو تۆمەتباری بەڕەگەز ئێرانیش لەسەر ئەو پرسە دەستگیرکراون.

پێش ئەوەى بینێرن بۆ کەنەدا.. ئاسایش دەستی بەسەر هەشت کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت پێش ئەوەى بینێرن بۆ کەنەدا.. ئاسایش دەستی بەسەر هەشت کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل