fbpx
Shadow Shadow

"دانپیادانانى خۆپیشانده‌ران به‌زۆر له‌بنكه‌كانى پۆلیس گۆڕدراوه‌"

پێشێلکاریى هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانى عێراق دۆکیۆمێنت دەکرێت

22:45 پێنج شه‌ممه‌ 10 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دواى دامركاندنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق به‌ڕێگه‌ى هێز و له‌هه‌مان كاتیشدا چاوه‌ڕوانى جێبه‌جێكردنى بڕیار و به‌ڵینه‌كانى حكومه‌ت، چه‌ند ڕێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى و عێراقى له‌سه‌ر سه‌ركوتكردن و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كانى به‌شێك له‌شاره‌كانى عێراق، راپۆرت ئامادە دەکەن و پیشێلکارییەکان دۆکیۆمێنت دەکەن.

.

‌به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى ئه‌و ڕێكخراوانه‌، چەکى قه‌ناس دژى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنراوه‌ و دانپیادانانى خۆپیشانده‌ران به‌زۆر له‌بنكه‌كانى پۆلیس گۆڕدراوه‌ و به‌بریندارى خۆپیشانده‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ سه‌ره‌ڕاى گرتنه‌ به‌رى چه‌ند ڕێو شوینێكى ناشایسته‌ بۆ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان.

.

لین مه‌علوف، بەرپرسی لێکۆڵینەوەکانی رۆژھەڵاتی ناوین لە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ)، ڕایگه‌یاندووه‌:” ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق بۆیان نییه‌ هێزى له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و زیانبه‌خش له‌دژى خۆپیشانده‌ران به‌كار بهێنن له‌به‌غدا و شاره‌كانى تر به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى عێراق داواى چه‌ند مافێكى سه‌ره‌كى خۆیان كردووه‌ به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت”.

.

ڕێكخراوه‌كه‌ وته‌ى له‌ هه‌شت خۆپیشانده‌رى شاره‌كانى به‌غدا و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و دیوانیه‌ وه‌رگرتووه‌ و سه‌رجه‌میان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێزێكى زۆر و توندوتیژیان بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه‌.

.

ڕێكخراوه‌كه‌ چه‌ند ئامێرێكى بۆ دیاریكردنى شوێنى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان به‌كارهێناوه‌ سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كانیشى به‌پشت به‌ستن به‌چه‌ند شایه‌تحاڵێك كۆكردووه‌ته‌وه‌ و دروستى ئه‌و ڕوداوه‌شى بۆ ده‌ركه‌وتووه‌.

پێشێلکاریى هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانى عێراق دۆکیۆمێنت دەکرێت

.

دوابه‌دواى راگەیەندراوەکەى ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى، كۆمه‌ڵه‌ى هاووڵاتیبوون تایبه‌ت به‌ مافه‌كانى مرۆڤ له‌عێراقدا  دوو ڕاپۆرتێكى له‌سه‌ر بارودۆخى خۆپیشانده‌ران له‌زیندانه‌كانى عێراقدا  بڵاوكرده‌وه‌ و تێدا ئاشكراى كرد ئه‌و كاتانه‌ى كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركران له‌زیندانه‌كاندا جۆره‌ها ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دراون و ڕاپۆرتى دووه‌میشى تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڵمه‌تى تۆقاندن و ترساندن كه‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كى میدیایى و ڕۆژنامه‌نوسانى عێراقى گرتووه‌ته‌وه‌ و به‌ناچارى بێده‌نگ كراوون.

.

ڕاپۆرته‌كه‌ كه‌ ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى دادى عێراق كراوه‌، سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى تێدا ورژوێنراوه‌ ئه‌وانیش ناچاركردنى ده‌ستگیركراوه‌كان بۆ گۆڕینى وته‌كانیان( ئیفاده‌كانیان) و به‌زۆر دانپێدانیان بۆ ئه‌نجامدانى كارى تێكده‌رانه‌ى شكاندن و سوتاندنى دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دژى خۆپیشانده‌رانى زیندانیكرا و به‌كارهێنراوه‌ و له‌وانه‌ لێدان به‌كاره‌با و به‌كارهێنانى چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كى تر، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌ڵێنامه‌یان پێ پڕكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر به‌شدارى خۆپیشاندانه‌كان نه‌كه‌نه‌وه‌ دواى ئازاد كردنیان.

.

 

هاوكات چه‌ند ڕێكخراوێكى تایبه‌ت به‌چاودێریکردنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ڕاپۆرتێكیاندا باسیان له‌ده‌ستدرێژى و پێشێلكردنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى خۆپیشاندانى شاره‌كانى عێراقدا دژى خۆپیشانده‌ر ئه‌نجامدراوه،‌ بڵاو كرده‌وه‌.

.

به‌پێى ڕاپۆرتى ئه‌و نۆزده‌ ڕێكخراوه‌ كه‌دیارترینیان ئه‌مانه‌ن (ڕێكخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى ، تۆڕى عه‌ره‌بى بۆ زانیارى مافه‌كانى مرۆڤ، خزمه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ڕوانگه‌ى عێراقى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، فیدراڵیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ) ئاشكرایان كردووه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق له‌نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و به‌برینه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ستگیریانكردوون و به‌كارهێنانى چه‌كى قه‌ناسیش بۆ سه‌ركوتكردنى خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنراوه‌ و هێزه‌ عێراقیه‌كانیش ڕە‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه‌ بوبێت.

پێشێلکاریى هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانى عێراق دۆکیۆمێنت دەکرێت

.

به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و نۆزده‌ ڕێكخراوه‌ ئاماژه‌یان بۆ هه‌ڵمه‌تى سه‌ركوتكردنى میدیاكان و بێده‌نگ كردنیان كردووه‌ ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى میلیشیاى چه‌كداره‌وه‌ یاخود له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندى كردنه‌وه‌.

.

هه‌ره‌وه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش كراوه‌، هه‌ڵمه‌تى گرتن و ڕاوه‌دوونانى چالاكوانانى مافه‌كانى مرۆڤ ده‌ستیپێكردوه‌ هه‌ڵكوتراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵى چالاكوانێكى مه‌ده‌نى كه‌ خۆیى و هاوسه‌ره‌كه‌ى چاره‌سه‌رى خۆپیشانده‌ره‌ برینداره‌كانیان له‌شارى به‌سره‌ كردووه‌ و به‌به‌رچاوى مناڵه‌كانیانه‌وه‌ هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌یان كوشتووه‌.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل