fbpx
Shadow Shadow

گۆڕانکارییە کۆتاییەکانى پێش تێپەڕاندنى چین؟

پەرلەمانتاران بە پێشنیازەکانیان پڕۆژەى چاکسازیی گەمارۆ دەدەن

12:49 چوار شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

لیژنە تایبەتمەندەکانى پەرلەمانى کوردستان سەرقاڵى ئامادەکردنى دوایین ڕاپۆرتى هاوبەشى خۆیانن لەسەر پڕۆژەى چاکسازیی، پێش ئەوەى پڕۆژەکە سبەینێ بخرێتە دەنگدانەوە.

.

لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایی، دارایی و ئابورى، ناوخۆ، كاروبارى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ماوەى دوو ڕۆژە لەکۆبوونەوەدان بۆ نوسینەوەى ڕاپۆرتەکە و جێکردنەوەى ئەو پێشنیازانەى پەرلەمانتاران کە لەکاتى خوێندنەوەى دووەمى پڕۆژەکەدا خستیانەڕوو.

.

زیاد جەبار سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند “دەیان پێشنیاز لەسەر ماددە جیاجیاکان لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشکەشکراون، ئەوانەى کە لەلایەن سێ پەرلەمانتارەوە پشتیوانیکراون دەخرێنە ناو ڕاپۆرتەکەوە”.

.

پڕۆژەى چاکسازیی لە 22 ماددە پێکهاتووە، زۆرترین پێشنیاز لەسەر ماددەى تایبەت بە خانەنشینى پلە باڵاکان پێشکەشکراوە و سەرجەم پێشنیازەکان داواى کەمکردنەوەى ئەو ڕێژەی 70% یە دەکەن کە حکومەت لە پڕۆژەکەدا جێگیریکردووە.

.

زیاد جەبار وتى “بەهێزترین پێشنیاز ئەوەیە کە لەلایەن فراکسیۆنى کۆمەڵەوە پێشنیازکراوە، تایبەتە بە کەمکردنەوەى خانەنشینى پلە باڵاکان بۆ 15%، ئەوانەشى کە خزمەتى زۆریان هەیە ڕێژەکە 50% تێپەڕنەکات”.

.

ڕۆژى دووشەممە لەکاتى کۆبوونەوەى پەرلەماندا کە تایبەت بوو بە ئەنجامدانى خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەکە، سەرۆکى هەریەکە لە فراکسیۆنەکانى پارتى و گۆڕان پشتیوانیان بۆ ئەو پێشنیازە دەربڕى.

.

زیاد جەبار باسى لەوەکرد، ئەو فراکسیۆنانەى لایەنەکانیان لە حکومەتدان پشتیوانى پێشنیازەکە دەکەن، جۆرێک لە ڕێککەوتنیشى لەسەرە لەلایەن فراکسیۆنەکانەوە.

.

بەشێکى دیکە لە پێشنیازەکانى پەرلەمانتاران تایبەتن بە بەرزکردنەوەى موچەى خانەنشینى فەرمانبەران و هێزەکانى ناوخۆ بەجۆرێک 400 بۆ 500 هەزار وەکو کەمترین موچەى خانەنشینى دیاریبکرێت.

.

سەرۆکى لیژنەى دارایی وتى “بڕواناکەم هیچ ژمارەیەک لەو بارەیەوە لە پڕۆژەکە جێگیربکرێت، چونکە حکومەت پێی وتوون کە بەرچاو ڕوون نییە لەو بارەیەوە، هەر پارەیەک بەهۆى یاساکەوە بگەڕێتەوە بۆ خانەنشینى تەرخاندەکرێت، کە تا ئێستا بەتەواوى بڕەکەى نازانرێت”.

.

جەختیشیکردەوە، سبەینێ پڕۆژەکە تێدەپەڕێت، بەڵام پرۆژەکە بەتەواوى ئەوە نییە کە حکومەت ناردویەتى، بەڵکو لە پەرلەمان گۆڕانکاریی زۆرى تێدا کراوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل