fbpx
Shadow Shadow

وەزیرى پێشمەرگە باسی جموجۆڵەکانى داعش دەکات

پێشمەرگە و هاوپەیمانان “میکانیزمێکى نوێ” بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى داعش تاوتوێدەکەن

11:51 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

وەزارەتى پێشمەرگە و هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش کۆبوونەوە و تاوتوێی “میکانیزمێکى نوێ” یان کرد بۆ ڕوبەڕووبونەوەى داعش، دواى زیادبوونى جموجۆڵەکانى ئەو ڕێکخراوە لەناوچە جێناکۆکەکان.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچووە، پوخته‌ی راپۆرتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌باره‌ی ته‌واوی رووداو و جموجۆڵه‌‌كان خرایه‌ڕوو، هه‌روەها به‌ وردی تیشكخرایه‌ سه‌ر “میكانیزمی نوێی” رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش و له‌ناوبردنیان، بەبێ ئەوەى وردەکاریی میکانیزمەکە ئاشکرابکات.

.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لەکوبوونەوەکەدا كۆده‌نگی له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی وردتر و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی تر له عێراق و هه‌رێم به‌ گرنگ وه‌سفكرا بۆ ‌راوه‌دوونان و له‌ناوبردنی داعش و رێگه‌گرتن له‌ گه‌شه‌كردن و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان.

.

لەکۆبوونەوەکەدا شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ سه‌ربازیی و لۆجیستیه‌كانی هاوپه‌یمانانی به‌رز نرخاند و هیواشی خواست بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوویان ئه‌و هاوكاریی و یارمه‌تییانه‌ فراوانتر و زیاتر بكرێت.

.

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ وتیشى  “جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیرۆریستانی داعش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و هۆشدارییه‌ بوو، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌باره‌ی خۆ رێكخستنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش رامانگه‌یاندبوو”.

.

جەختیشیکردەوە، له ‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سازو ئاماده‌یه‌ بۆ پاراستنی سنووره‌كانی كوردستان و به‌توندی رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌نگاوێكی داعش ده‌بنه‌وه‌.

.

ماوەى چەند هەفتەیەکە جموجۆڵى چەکدارانى داعش لەچەند ناوچەیەکى عێراق بەتایبەتى لە سنورى ناوچە جێناکۆکەکان ڕووى لە زیادبوون کردووە و لەچەند شوێنێک هێرشیان کردووەتە سەر هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل