Shadow Shadow

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی كوردستان

11:16 پێنج شه‌ممه‌ 21 ئادار 2019
article image

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەبارەی پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، هاتووە “پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور بێت”.

لەراگەیەندراوەكەدا و لەبارەی پلەی گەرمی ئەمڕۆی شارەكانی كوردستان، ئاماژە بەوە كراوە “ئەمرۆ (پێنجشەممە) لەهەولێر بەرزترین پلەی گەرما 18 پلە و نزمترین 6 پلە دەبێت، لەسلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 16 پلە و نزمترین 6 پلە دەبێت، لەدهۆك بەرزترین پلەی گەرمی 14 و نزمترین 3 پلە دەبێت، لەكەركوك بەرزترین پلە 20 و نزمترین 6 پلە دەبێت”.

لەبارەی پلەی گەرمی سبەینێ‌ (هەینی)ی شارەكانی كوردستان لەراگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە “پێشبینی دەكرێت سبەینێ‌ (هەینی) لەهەولێر بەرزترین پلەی گەرما 20 پلە و نزمترین 8 پلە دەبێت، لەسلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 18 پلە و نزمترین 7 پلە دەبێت، لەدهۆك بەرزترین پلەی گەرمی 16 و نزمترین 4 پلە دەبێت، لەكەركوك بەرزترین پلە 22 و نزمترین 8 پلە دەبێت”.

پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی كوردستانپێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی كوردستان

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل