fbpx
Shadow Shadow

"دووکان و ئەحمەد ئاوا ئەو دوو شوێنەن زۆرترین گەشتیاری بۆ دەچێت"

پێشبینى دەکرێت ژمارەى هاتنى گەشتیار بۆ سلێمانى لە جەژنى قورباندا زیاد بکات

11:49 هه‌ینی 26 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

پێشبینی دەکرێت گەشتیارێکی زۆر لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بکەن، وتەبێژى گەشتوگوزارى سلێمانیش دەڵێت، ئاسانکارییەکی زۆر بۆ گەشتیاران کراوە.

.

ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پێشبینی دەکەین بەراورد بە جەژنی ڕابردوو، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە لە جەژنى قورباندا ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانى سلێمانى دەکەن، زیاد بکات”.

.

وتەبێژى گەشتوگوزارى سلێمانى وتیشی، ئامادەییەکی تەواو بۆ ئەو بابەت کراوە و چەندین لیژنەش پێکهێندراوە بۆ پێشوازکردن و ئاسانکاری هاتنە ناوەوەی گەشتیاران لە بازگەکانی سلێمانی.

.

گەشتوگوزارى سلێمانى بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قائیمقامیەتی قەزای سلێمانی، هەموو خاوەن میوانخانە و ڕێستۆرانتەکانى سلێمانى ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت ڕۆژانی جەژن شوێنە کانیان کراوە بێت بە خزمەتگوزاری کوالیتى بەرزەوە، هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات سزادەرێت.

.

“بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی پلانی هەیە زیاتر لە 50 هەزار چاپەمەنی وەک نەخشە ڕیکلام بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی پارێزگای سلێمانی چاپ بکات، بە هەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی،  پاشان دابەش بکرێت بەسەر گەشتیاراندا”، ئارام شوانى واى وت.

.

ئەوەشى ئاشکرا کرد، لە دوای باشبوونی دۆخی ئابوری هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی دوای نەمانی قەیرانی دارایی ژمارەی ئەو  گەشتیارانەی کە ڕوو لە  پارێزگای سلێمانی دەکەن یەکسان بووەتەوە لەگەڵ پارێزگاى هەولێر، هەندێک جارێش ژمارەى گەشتیارانى سلێمانى زیاتر بووە.

.

بەگوێرەى داتاکانى گەشتوگوزارى سلێمانى، ئەو شوێنە گەشتیاریانەى سنورەکە کە سەردان دەکرێن، بە پلەى یەک قەزای دووکانە و ئەحمەد ئاوا بە پلەی دووەم دێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل