fbpx
Shadow Shadow

پێشبینى دەکرێت سەدان هەزار گەشتیار ڕو لە هەرێم بکەن

16:30 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-هەڤاڵ فەتاح

پێشبینی دەکرێت، لە ڕۆژانی جەژنی قوربان، زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، حکومەتی هەرێمش “ئامادەیی تەواو”ی بۆ پێشوازیکردن لە و ژمارەیە کردووە.

.

نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “پێشبینی دەکەین ژمارەی ئەو گەشتیارانەی کە سەردانی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، زۆر زیاتر بێت بەراورد بە ژمارەی گەشتیاران لە جەژنی ڕەمەزانی ڕابردوو”.

.

وتەبێژەکەى گەشتوگوزار وتیشی، تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراون، کە ڕێژەیەکی زۆریان هاوڵاتییانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقن.

.

نادر ڕۆستى لەبارەى پێشبینییەکانیان بۆ هاتنى گەشتیاران ئاماژەى بەوەکرد، پێشبینی دەکەن ژمارەى گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قوربان زیاتر لە 250 هەزار گەشتیار بێت.

.

“بەگوێرەی ئەو پلانەی کە دامانڕشتبوو بۆ ساڵی 2019، پێشبینی کرابوو، سێ ملیۆن 500 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە  ملێۆنیک و 750 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە، بەو پێیەش  ژمارەى گەشتیاران بۆ ئەمساڵ ژمارەی پێشبینی کراوی پلانەکە تێپەر دەکات”، نادر ڕۆستی وای وت.

.

وتیشی، ڕۆژانە زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار لە هاوڵاتییانی ناوەڕاست و خواروی عێراق لەڕێگەی دەیان کۆمپانیای گەشتیارییەوە دێنە هەرێمی کوردستان.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل