Shadow Shadow

پێشبینى دەکرێت سزاکانى ئەمریکا نورى مالیکى بگرێتەوە

17:05 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەیەکى لەندەنییان ڕاگەیاندووە، سزا نوێیەکانى ئەمریکا چەند سەرکردە و بەرپرسێکى عێراقی دیکە دەگرێتەوە، کە لەنێوایاندا ناوى نورى مالیکى هاتووە.

.

ڕۆژنامەى عەرەبى لەندەنى لە زارى چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، چەند کەسایەتییەکى سیاسى گەورە لە عێراق بەر لێشاوى سزاکانى ئەمریکا دەکەون، لە نێویاندا نورى مالیکى، سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا و فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى و خەمیس خەنجە، سەرۆکى پرۆژەى عەرەبى لە عێراق.

.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، سزا نوێییەکانى واشنتن ئەو سەرکردە عێراقییانە دەگرێتەوە، هۆکارەکەشى تۆمەتبار کردنیانە بە “گەندەڵى دارایی و کارگێڕى”.

.

ئەوەش ئاشکرا کراوە: “هەرچەندە بەهۆى ئەوەى نورى مالیکى پارەکانى لەدەرەوەى عێراقە، بەڵام کاریگەرى ئەو سزایانە لە ئەگەرى سەپاندنیا، مامەڵەکانى ڕادەگرێت لە بانکى ناوەندى عێراق، مالیکیش ترسی خۆى نەشاردووەتەوە لەوەى لە لیستە نوێکەى سزاکەى وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا بێت”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل