fbpx
Shadow Shadow

پێرێز 200 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک تەرخان کرد

13:54 یه‌ك شه‌ممه‌ 24 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید 200 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکرد بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەیی و هێرشبەرێکی گەورەی کردووەتە ئامانج.

.

رۆژنامەی دیاریۆ گۆڵ بڵاویکردەوە، دوای سەرنەکەوتنی یۆڤیچ لە ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، پێرێز بۆ زیاتر بەهێزکردنی هێڵی پێشەوەی یانەکەی دەیەوێت هێرشبەرێکی گەورە بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.

.

ئاماژەی بەوەکردووە، تائێستا پێرێز لە بیرۆكەی گواستنەوەی هاری كینی هێرشبەری یانەی تۆتنهام پاشگەزنەبۆتەوە و ئامادەیە پارەیەكی زۆر بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزییەکە تەرخان بکات.

.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکراى کردووە، پیرێز بۆ رازیكردنی بەرپرسانی یانەی تۆتنهام ئامادەیە 200 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەو یانەیە بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی هاری کین.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل