Shadow Shadow

چوار یاریزان لە گرێبەستەکەدایە

پێرێز گرێبەستێکی نوێی بۆ نێیمار ئامادەکردووە کە پاریس سەرسام بکات

17:35 دوو شه‌ممه‌ 19 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەی ئاسی نزیک لە ڕیاڵ مەدرید ئاشکرایکردووە،فلۆرێنتینۆ پێرێز گرێبەستێکی نوێ و خەیاڵی بۆ گواستنەوەی نێیمار ئامادەکردووە و سەرنجی یانەی پاریس سانجێرمانی بۆ گرێبەستەکە ڕاکێشاوە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئابی 2019 ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، دەیەوێت بۆ جاری دووه‌م گفتوگۆ‌كانی له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان دەستپێبکاتەوە.

.

ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێرێز ئۆفەرێکی نوێی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکردووە و دەیەوێت چوار یاریزانی یانەکەی و بڕێک پارە بداتە پاریس بۆ گواستنەوەی نێیمار، کە هەریەک لە، ئیسكۆ، جەیمس ڕۆدریگێز، كایلۆر ناڤاس و رافایل ڤارانن.

.

رۆژنامه‌ك ئیسپانییەکە باسی لەوەشکردووە ئۆفه‌ره‌ نوێیەکە‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ته‌واوه‌تی سه‌رنجی به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان راده‌كێشێت، بەهۆی ئەوەی ئەو چوار یاریزانە چەند هێڵێکی گرنگی وەک گۆڵپارێ و بەرگری و ناوەڕاست بۆ پاریس پڕ دەکاتەوە.

.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیاش ڕایانگەیاندووە، لەم هەفتەیەدا بەرشەلۆنە دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ یانەی پاریس دەکاتەوە، بۆ گواستنەوەی بەرشەلۆنە.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل