Shadow Shadow

پێرێز دەیەوێت بەپەلە نێیمار بگوازێتەوە

17:09 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، پێرێز لە ئەنجامەکانی یانەکەی توڕەیە و کەوتووەتە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی نێیمار لە یانەی پاریس سانجێرمان.

.

ئەگەرچی لە سەرەتای کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لەم هاوینەدا زۆرکات ناوی نێیمار بە بەرشەلۆنەوە دەبەسترێتەوە، بەڵام تائێستا یانە کەتەلۆنییەکە پەلەی نییە لە کڕینی  نێیمار و بەوهۆیەوە پێرێز دەیەوێت بەخێرایی گورزی خۆی بوەشێنێت.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، دوای ئەو ئاستە خراپەی ڕیاڵ مەدرید لە یارییە دۆستانەکانیدا پێشکەشی دەکات، پێرێزی سەرۆکی یانەکە دەیەوێت یانەکەی بەو ئاستەوە وەرزی نوێ دەستپێنەکات و بە کڕینی نێیمار هێڵی پێشەوەی یانەکەی بەهێز بکات.

.

بەپێی دوا ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ڕاگەیاندنەکانی ئیسپانیا و فەڕەنسا بێت نێیمار بەهەرشێوەیەک بێت پاریس سانجێرمان جێهدەهێڵێت، بەتایبەت کە لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا لیۆناردۆ، بەڕێوەبەری هونەری پاریس ڕایگەیاندبوو: “نێیمار دەبێت وەرزی داهاتوو لە یانەکەمان نەبێت”

.

هەروەها پاریس سانجێرمان نرخی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی بۆ 180 ملیۆن یۆرۆ دابەزاندووە، بە مەرجێک ئەو بڕە پارەیە بە کاش وەربگرێت، نەوەک بە ئاڵوگۆڕی یاریزان، بەڵام بەرشەلۆنەش دەیەوێت چەند یاریزانیک تێکەڵ بە گرێبەستەکە بکات و پارەیەکی زۆر بە نێیمار نەدات، ئەمەش بەرپرسانی هەردوو یانەی لەیەکتر دوورخستووەتەوە، بەڵام ئەگەری بە‌هێزی گەڕانەوەی نێیمار بۆ کەتەلۆنیا، ئەوەیە کە خۆی بە فەرمی ڕایگەیاندووەم ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە یانە کۆنەکەی.

.

هەرچی تایبەتە بە ڕیاڵ مەدرید، لە پێشوتردا باس لەوە دەکرا، کە پاریس سانجێرمان دوو جار نێیماری خستووەتە بەردەم ڕیاڵ مەدرید تا بیگوازنەوە، بەڵام نێیمار دڵخوازی زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید نەبوو، هەربۆیە گرێبەستەکە ئەنجامنەدرا، بەڵام ئێستا هاوکێشەکە پێچەوانە بووەتەوە.

.

پێرێزی سەرۆکی یانەکە سەرجەم گرێبەستەکانی ئەم وەرزەی بە خواستی زیدان ئەنجامداوە و بەهۆی ئاستی خراپی یانەکەشەوە لە ڕاهێنەری یانەکەی توڕەیە و دەیەوێت باڵادەستی خۆی لە یانەکە بسەلمێنێت و نێیمار بگوازێتەوە یانەکەی، بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی کێشەکانی یانەکەی.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل