Shadow Shadow

ئەرجەنتین هەڕەشە دەکات: دەچینە خولى ئەوروپا

پێدەچێت مێسی بۆ دوو ساڵ سڕ بکرێت

16:45 دوو شه‌ممه‌ 08 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له‌ ئه‌رجه‌نتین، پێدەچێت یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشور “کۆنیمبۆل” بۆ ماوەی دوو ساڵ مێسی لە یاریکردن لە ئەمریکا سڕ بکات، یەکێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ دەکات، وڵاتەکەى دەچێتە سەر یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا.

.

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ئەرجەنتین ڕایانگەیاندووە، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشور، زۆر به‌ توندی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین سزا بدات، بەشێوەیەک کە بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەو یاریزانە لە چالاکییە وەرزشییەکانی ئەو کیشوەرە سڕ بکات، هۆکارى ئەو سزایەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە مێسى كۆنمیبۆلی به‌ گه‌نده‌ڵ ناوبردووه‌.

.

ڕۆژنامە ئەرجەنتینییەکان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، لە بەرامبەردا یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ى کردووە، ئه‌ندامیه‌تی خۆی له‌ یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشور بكێشێته‌وه، ئەگەر مێسی سڕ بکرێت، ئەوا دەچێتە ئەوروپا و دەبێتە ئەندامی یوفا.

.

بەپێی هەندێک سەرچاوەی نافەرمیش، یوفا داوای له‌ یەکێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین كردووه‌ به‌شداری له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا “نەیشن لیگ”دا بكات و ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین سه‌رقاڵی گفتوگۆن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌.

.

لە ئەگەرى ڕودانى کارێکى لەو شێوە، ئه‌رجه‌نتین له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌شداری له‌ یۆرۆ و له‌ خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپادا دەکات و له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالیشدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانی ئه‌وروپا به‌شدار دەبێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل