fbpx
Shadow Shadow

پێدەچێت لە ڕێگەی یانەیەکی گەورەوە مۆرینهۆ بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی

13:43 یه‌ك شه‌ممه‌ 03 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

پێدەچێت بەمنزیکان دووبارە مۆرینهۆی پرتوگالی بگەڕێتەوە بۆ کاری ڕاهێنەرایەتی و ڕۆژنامەکانی ئەوروپا ئاشکرایانکردووە، یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی نزیکە لەوەی ئەو ڕاهێنەرە پرتوگالییە ڕازی بکات بە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە.

.

ڕۆژنامەی تایمزی بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لەگەڵ مۆرینهۆی ڕاهێنەری پرتوگالی گفتوگۆی کردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری دورخستنەوەی ئۆنای ئێمری، ڕاهێنەری ئێستای یانەکەدا، ببێتە ڕاهێنەر.

.

ڕۆژنامە بەڕیتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێوەیەکی سەرەتایی مۆرینیۆ ڕازیبووە بە وەرگرتنی ئەو ئەرکە و سەرسامی خۆی بە پلانەکانی ئەرسناڵ دەربڕیوە.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەم وەرزەدا ئەرسناڵ بە ڕاهێنەرایەتی ئۆنای ئێمری بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و پێدەچێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەرپرسانی یانە ئینگلیزەکە ئێمری دوربخەنەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە یاری ئەم هەفتەیەشدا لە خولی نایابی ئینگلیزی نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لەگەڵ یانەی ۆڵڤەرهامبتۆن بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بەرامبەربوون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل