Shadow Shadow

“پێدەچێت داعش بەشێک لە ئێزدییەکانى بۆ ناوچەکانى تری سوریا و عێراق و لیبیا گواستبێتەوە”

18:25 شه‌ممه‌ 13 نیسان 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

نوێنەری کانتۆنەکانى ڕۆژئاوا لە هەرێم دەڵێت، پێدەچێت داعش بەشێک لە منداڵ و ژنانی ڕفێنراوی ئێزدی بۆ چەند ناوچەیەکى تری سوریا کە ژێر کۆنتڕۆڵی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانى هاوپەیمانی تورکیادان لە جەرابلوس و ئەلباب گواستبێتەوە و هەندێکی دیکەشیان گواستبێتەوە بۆ ناوچە بیابانییەکانى سنوری عێراق-سوریا و لیبیا.

فەتحوڵا حوسەینی، نوێنەری کانتۆنەکانى ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ (13ی نیسانی 2019) هێزەکانى سوریای دیموکرات 24 منداڵ و ژنی ئێزدییان گەڕاندووەتەوە بۆ ئیدارەى ئەنجومەنى قەزای شنگال کە پێشتر لەژێر دەستى داعش بوون لە باغۆز.

فەتحوڵا حوسەینی وتیشى، گەڕان و پشکنین بەدوای ڕفێنراوە ئێزدییەکان لە سەرجەم ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکانى ژێردەستى داعش بەردەوامە.

ئاماژەى بەوەشکرد، پێدەچێت ژمارەیەک ڕفێنراوی ئێزدی لە هەردوو کەمپی هۆل و هۆلی نوێیدا بن لە حەسەکە چونکە زیاتر لە 74 هەزار کەسوکاری چەکدارانى داعشی تێدایە و پێویستە پشکنینی تەواو بکرێت بۆ دۆزینەوەیان.

"پێدەچێت داعش بەشێک لە ئێزدییەکانى بۆ ناوچەکانى تری سوریا و عێراق و لیبیا گواستبێتەوە"

کەمپی هۆل کە کەسوکاری چەکدارانى داعشی تێدایە لە حەسەکە

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل