fbpx
Shadow Shadow

وەزارەتى دارایى هەرێم کەى دەستدەکات بە دابەشکردنى مووچە؟

پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق پێشخرا [بەڵگە]

18:44 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەبۆنەى هاتنى جەژنى قوربان و بەهۆى ئەوەى وادەى پێدانى موچەکانیان دەکەوێتە رۆژانى جەژن و پشووەکانى تایبەت بە جەژنى قوربان، وەزارەتى دارایى عێراق بڕیاریدا بە پێشخستنى پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى چەند وەزارەتێک و بەوپێیەش فەرمانبەرانى عێراق بەر لە هاتنى جەژنى قوربان، مووچەى مانگى ئابی 2019  وەردەگرن.

.

بەگوێرەى نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، کەوێنەیەکی دەست (ناس کورد) کەوتووە، بڕیارە مووچەی چەند فەرمانگەیەک وچەند وەزارەتێکی حکومەتی عێراق پێش وادەی خۆی دابەشبکرێت.

.

لە نووسراوەکەى وەزارەتی دارایی عێراق، کە لە 30ى تەموز،2019، لە لایەن جێگری بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە واژوو کراوە، خەرجکردنی مووچەی چەند فەرمانگە و وەزارە تێکی حکومەتی عێراق کە وادەی دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە پاش جەژنی قوربان، پێشخراوە.

.

نووسراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، دەبێت مووچەی ئەو شوێنانەى کە لە نووسراوەکەدا هاتوون،پێش 8ى ئەم مانگە خەرج بکرێن، کە وادەی دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە 15 و 16و 17ى ئەم مانگەوە.

.

بە گوێرەی نووسراوەکە، فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دارایی، دەرەوە، ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق  تا8 ی ئەم مانگە دەبێت مووچەکانیان پێبدرێت.

.

لەو بارەیەوە ناس کورد چەند جارێک پەیوەندى بە ئاوات شێخ جەناب،  وەزیرى دارایى هەرێمى کوردستانەوە کرد بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.

.

نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى عێراق لە کاتێکدایە کە تائێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕانەگەیاندووە.

پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى عێراق پێشخرا [بەڵگە]

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل