fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

پیاوێک بەهۆی کۆرۆناوە سەرنشینی فڕۆکەیەکی تۆقاند و دواتر کرایە دەرەوە

16:48 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

پۆشینى ماسکێکی دژە کیمیایی لەلایەن سەرنشینی فڕۆکەیەکەوە لە ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ترس و دڵەڕاوکێى خستە دڵى سەرنشینەکانى دیکەوە، بەهۆیەشەوە ئەو کەسە لە فڕۆکەکە دابەزێنرا و ڕێگە نەدرا گەشت ئەنجامبدات.

.

میدیاکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە، پیاوێکى ئەمریکى ماسکێکى دژە گازى پۆشیوە و ویستویەتى بەفڕۆکە لە داڵاسەوە بەرەو هیوستن گەشت بکات، کاتێک چووەتە ناو فڕۆکەکەوە لەلایەن سەرنشینیانى فڕۆکەکەوە دەنگە دەنگ دروستبووە و دواى لێکراوە ماسکەکەى دابماڵێت.

.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ئەو سەرنشینە ئامادە نەبووە ماسکەکەى لاببات لەترسى توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا، دواتر کارمەندانی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکە ناچار بوون پەیوەندى بەهێزە ئەمنیەکانەوە بکەن.

.

میدیاکانى ئەمریکا باسیان لەوەش کردووە، پاش گەیشتنى هێزە ئەمنییەکان، سەرنشینەکە ڕەتیکردووەتەوە ماسکەکە لاببات و ئەوانیش ناچار بوون دەیبەزێنن  ڕێگە نەدەن بەو فڕۆکەیە گەشت بکات، لەئەنجامى ئەو مشتومڕ و بگرە و بەردەیەدا گەشتى فڕۆکەکە کاتژمێرێک لەوادەکەى خۆى دواکەوتووە و دواتر بێ ئەو سەرنشینە ماسکدارە فڕۆکەکە فڕیوە.

.

هەر بەگوێرەى زانیارى میدیاکانى ئەمریکا، دواتر پیاوە ماسکدارەکە ناچار دەبێت بلیتێکى تر بۆ گەشتەکەى بەرەو هیوستن ببڕێت و بەفڕۆکەیەکى تر و بەبێ ماسک گەشتەکەى ئەنجامبدات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل