fbpx
Shadow Shadow

داوای "سەرکردایەتیکردن"ـی ناڕەزایەتییەکان دەکات

پیاوێکی ئاینیی دیار ڕێگەچارەیەک دەخاتە بەردەم سیستانی کە بە “لەسەرکارلابردنی عەبدولمەهدی” دەستپێدەکات

11:41 چوار شه‌ممه‌ 02 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

مەجید عەقابی، کەسایەتی ئاینی و سەرۆکى ناوەندی بیرکردنەوە بۆ گفتوگۆ و چاکسازی پەیامێکی بەپەلە و کراوەى لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە ئاڕاستەى عەلی سیستانی، لێڤەگەڕی باڵای شیعەکان کرد و ڕێگەچارەیەکی خستووەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

.

لە پەیامەکەیدا، مەجید عەقابی دەڵێت، “گەلی عێراقی ستەملێکراو چاوەڕێیە و چاودێری چاکسازییەکی ڕاستەقینە دەکات بە ئاڕاستەى دروستکردنی دەوڵەتێکی باش، ئەوەش دروست نابێت مەگەر بە سەرکردایەتییەکی ڕاستەقینە و ڕوون نەبێت.”

.

بەغدا..ئامادەکاریی بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان دەکرێت

عادل عەبدولمەهدى پەیامێکى لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە بڵاوکردەوە

لەگەڵ تەشەنەسەندنى خۆپیشاندانه‌كان، عادل عەبدولمەهدى چەند بڕیارێکى دەرکرد

.

ڕاشیگەیاند، “ئارامگرتنیش لەسەر ئەوەى ئێستا ڕوودەدات دەبێتەهۆی مردنێکی هێواشی گەل، کەواتە بۆئەوەى لە خوێناوی گۆڕەپانى تەحریر نقوم نەبیت و بەعسی و حزبە گەندەڵەکان سواری شەپۆلەکە نەبن، دەبێت سەرکردایەتى حکومەتێک بکەیت و کاری بۆ بکەیت و شەرعیەتی پێ بدەیت، سەرۆکایەتی کۆمار دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و چاودێری هەبێت.”

.

دەشڵێت، “با سەرلەنوێ دەستپێبکەین کە سەرۆکێکمان هەبێت کە تۆ داتنابێت و کابینەى وەزاری پێکبهێنێت، کەسایەتییەک بێت بەشداری لە سەرجەم حکومەتەکاندا نەکردبێت و تەنها ناوی بە لە بەڕێوەبردنی ئیدارەدا هاتبێت.”

.

لە کۆتاییدا ئاماژەى بەوەکردووە، “فەرمان بکە بە لەسەر کارلابردنی عادل عەبدولمەهدی و کۆتاییهاتنی کارەکانى، با لە سەرەتاوە دەستپێبکەین و دەوڵەتێکى تەواو عێراقی دروستبکەین.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل